دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – حەڤدەهەمین ڕۆژی شەڕ، ١٢ی ئاداری ٢٠٢٢
ئاڵای یەکێتی سۆڤیەت لەسەر یەکێک لە تانکە نەفەرهەڵگرەکانی BTR-80ی ڕووسیا.
لەم چەند ڕۆژەی دواییدا چەندین وێنە لە زرێپۆشەکانی ڕووسیا بە ئاڵای یەکێتی سۆڤیەت لە شەڕی ئۆکرانیا بینراوە.
شەوی رابردوو؛ ماریۆپۆل
شەڕ و پێکدادان لە شاری ماریۆپۆل بەردەوامە. تا ئێستا زۆربەی شارەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە ئۆکرانیەکانە. لەگەڵ درێژەکێشانی پێکدادانەکانی ماریۆپۆل و چۆڵ نەکردنی شارەکە لە خەڵکی سڤیل، ئەگەری زیادبوونی زیانە گیانییەکان لە نێوان خەڵکی سڤیل هەیە.
سەرچاوە ئۆکرانیەکان ڤیدیۆی هێرشێکی فڕۆکەی بەیرەقداریان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ڕوسیا لە نزیک کیێڤ بڵاو کردەوە.
موشەکبارانی میکۆلایڤ لەلایەن ڕوسیاوە
چڕبوونەوەی هێرشەکانی ڕووسیا لە میکۆلایڤ سووربوونی ڕووسیا بۆ پێشڕەوی لەم میحوەرە دەریدەخات.
دوایین بارودۆخی سەربازی لە ئۆکرانیا تا ١١ی ئاداری ٢٠٢٢
زۆرترین گۆڕانکاری لە نەخشەدا: کۆنترۆڵ کردنی شارۆچکەی ڤولنۆڤاخا لە باشوری دۆنێتسک لەلایەن هێزەکانی سوپای ڕوسیا و دۆنێتسکەوە.
یەکێک لەو بابەتانە کە بووە هۆی سەرهەڵدانی ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی لە ئۆکرانیا هێزی ڕێکخراوەیی بزووتنەوەی ناسیونالیستی توندڕەو لەو وڵاتەدا بوو.
ئەوان جگە لە گەیشتنیان بە دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی حکومی، لیوای ئازۆڤ -یان وەک باڵی سەربازی خۆیان ڕێکخستبوو.
ئەم پڕۆسەیە هاوشێوەی پڕۆسەی پێکهێنانی ساڵی ١٩٣٠ی حیزبی نازی لە ئەڵمانیا بوو. وەک دیارە ئەم لێکچوونە بووە بە هۆکارێکی هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا. هەرچەندە ئەمە پاساوێکی باش بۆ هێرشێکی بەم قەبارەیە نیە و هۆکاری سەرەکی ئەم شەڕە شتێکی ترە.
هۆکاری سەرەکی هێرشەکەی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بە کورتی ئەوەیە کە ڕوسیا لە چەند مانگی رابردوودا گەیشتە ئەو بڕوایە کە کیێڤ دەبێتە دوژمنێکی هەمیشەیی بۆ مۆسکۆ و لە داهاتوودا توانا سەربازی و بەرگرییەکانی لە رێگەی ناتۆ و ڕۆژئاواوە بەهێزتر دەکات. بۆیە مەترسی و تێچونی نەرمی نواندنی ڕوسیا لە بەرامبەر کیێڤ زۆر گەورەتر دەبوو لە تێچووەکانی شەڕ لەگەڵ ئەو وڵاتەدا، هەر بۆیە ڕوسیا بڕیاریدا شەڕ دژی ئۆکرانیا بکات.
کەمینێکی هێزەکانی ئۆکرانیا لە دژی سوپای ڕوسیا.
لەم هێرشەدا تانکێکی T-72 و نەفەرهەڵگرێکی BTR-80ی ڕوسیا لەلایەن ئۆکرانییەکانەوە تێکشکا.
هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا پردێکی هێڵی شەمەندەفەریان لە باشووری ناوچەی چوگویڤ تێکشکاند. ئەم ڕێوشوێنانە بۆ خاوکردنەوەی پێشڕەوییەکانی سوپای ڕووسیا ئەنجام دەدرێت.
هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا فڕۆکەیەکی جەنگی سۆخۆ٢٥ی سوپای ڕوسیایان لە ناوچەی بخی لە دەوروبەری شاری ژیتۆمۆر بە موشەکێکی دەستی خستە خوارەوە.
ئاگاداری +١٨: وێنەکان بۆ هەموو کەسێک گونجاو نیە!
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕووسیا فڕۆکەخانەی سەربازی سوپای ئۆکرانیا و کۆگا نەوتییەکانی دەوروبەری شاری واسیلکیێڤی باشووری ڕۆژئاوای شاری کیێڤ-یان بۆردومان کرد.
نەخۆشخانەی شاری ماریۆپۆل بۆ بەخاکسپاردنی ئەو کوژراوانەی لەجەنگدا کوژراون گۆڕی بە کۆمەڵ هەڵدەکەنێت.
بە وتەی وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ١٥٨٢ ئۆکرانی لە ماوەی ١٢ ڕۆژی شەڕدا لە ماریۆپۆل کوژراون. تەرمەکان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا لەلایەن کارمەندانی نەخۆشخانە و دەزگا پزیشکییەکانی ماریۆپۆلەوە نێژراون.
درۆنی کوب بلا (KUB-BLA)ی سوپای ڕوسیا لە شاری کیێڤ کەوتە خوارەوە.
“کوب بلا”ی ڕوسیا لە پێشانگای سەربازی دوبەی IDEX-2019 نمایش کرا.
ئەم درۆنە بە خێرایی ٨٠ تا ١٣٠ کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا و هەڵگرتنی ٣ کیلۆگرام تەقەمەنی توانای فڕینی تا ٣٠ خولەکی هەیە.
موشەک هاوێژی BM-21ی سوپای ڕوسیا لە شاری سامی لە باکوری ئۆکرانیا
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڤیدیۆیەکی دەستبەسەرداگرتنی فڕۆکەخانەی گوستۆمێلی ڕۆژئاوای شاری کیێڤی بڵاوکردەوە. فڕۆکەخانەکە لە ڕۆژانی سەرەتای شەڕدا بە ئۆپراسیۆنێکی هێلیبۆرنی هێزە تایبەتەکانی ڕووسیاوە کۆنترۆڵ کرا.
سوپای ئۆکرانیا هەلیکۆپتەرێکی جۆری کامۆڤ ٥٢ی سوپای ڕووسیای لە نزیک شاری خێرسۆنی باشووری ئۆکرانیا خستە خوارەوە.
بەپێی میدیاکانی ئۆکرانی ئەمە پێنجەمین هەلیکۆپتەری لەو جۆرەیە کە بە درێژایی شەڕی ئۆکرانیا تێکدەشکێت.
هێرشی ڕوسیا بۆ سەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی هێزەکانی ئۆکرانیا.
ڤیدیۆکە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە بڵاوکراوەتەوە و وردەکاری شوێن و کاتی هێرشەکە ڕوون نییە.
لێدوانەکان