١٦ هەزار کەس لە ڕۆژئاوای ئاسیا ئامادەن یارمەتی ڕوسیا بدەن!

شەممە 12 ئازار 2022 - 08:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=8343

لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیادا سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند کە ١٦ هەزار خۆبەخش لە ڕۆژئاوای ئاسیا ئامادەن بۆ ئەوەی بچنە شەڕی ئۆکرانیا و یارمەتی ڕوسیا بدەن.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ڕەزامەندی بۆ ناردنی هێزە خۆبەخشەکان بۆ شەڕی ئۆکرانیا دەبڕی.
سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند: ژمارەیەکی زۆر لە خۆبەخشەکان کە زۆربەیان خەڵکی ڕۆژئاوای ئاسیان ئامادەن یارمەتی دۆنباس بدەن.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پۆتین ڕەزامەندی لەسەر پێشنیارەکەی سێرگی شۆیگو دەربڕیوە بۆ ڕادەستکردنی کەلوپەلە سەربازییەکان بۆ هێزەکانی دۆنێتسک و لوهانسک کە لە وڵاتانی ڕۆژئاواوە دەستی بەسەردا گیراوە.

هەر لەمبارەیەوە هەروەها هێزە حکومییەکانی کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، کۆنگۆ، کامیرۆن و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەفریقی بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ ئامادەیی خۆیان بۆ یارمەتیدانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا راگەیاندووە.

هەروەک پێشبینی دەکرا، لەگەڵ درێژەکێشانی شەڕ لە ئۆکرانیا، رێگا بۆ بەشداریکردنی زیاتری بەکرێگیراوان لەم شەڕەدا دەکرێتەوە و ئەم بابەتەش دەبێتە هۆی زیاتر درێژەکێشان و ئاڵۆزتر بوونی شەڕ لە ئۆکراینا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *