بەیاننامەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەبارەی ئۆپەراسیۆنی “تێکشکاندنی گەمارۆی ١”

هه‌ینی 11 ئازار 2022 - 20:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=8334

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ عەمید یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وردەکاری ئۆپەراسیۆنی “تێکشکاندنی گەمارۆی ١”ی خستەڕوو.

پوختەی بەیاننامەکەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن:
«لە وەڵامی چڕبوونەوەی هێرشەکان و گەمارۆی سەختی سەر گەلەکەمان و هەروەها ڕێگری کردنی دوژمن لە هاتنی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ یەمەن، هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە ٩ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیان لە ژێر ناونیشانی “تێکشکاندنی گەمارۆی ١” ئەنجام دان کە ووردەکارییەکانی بەم شێوەیە:

بەئامانجگرتنی پاڵاوگەی ئارامکۆ لە ڕیاز پایتەختی عەرەبستانی سعوودی بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەماد٣.
بەئامانجگرتنی دامەزراوەکانی ئارامکۆ لە ناوچەکانی جیزان، ئەبها و ناوچە هەستیارەکانی دیکە بە ٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەماد١».

بەپێی زانیارییەکانی بەردەستی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە، ئەم ئۆپەراسیۆنە بەرەبەیانی ١٠ی ئادار ئەنجامدراوە. لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا ئاگر لە پاڵاوگەی ئارامکۆ لە ڕیاز کەوتووە و گەشتەکانی ڕیاز و دەمام بۆ فڕۆکەخانەی ئەبها دوا خراوە. هیچ وردەکارییەک دیکە لەبارەی زیانەکانی تر بڵاونەکراونەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *