دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – شانزدەیەمین ڕۆژی شەڕ، ١١ی ئاداری ٢٠٢٢
بەیانییەی نوێی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لەسەر شەڕی ئۆکرانیا:
لە ئەنجامی هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانە سەربازییەکانی ئۆکرانیا، ٢٩٩٨ دامەزراوەی سەربازی لەناو براون.
فڕۆکەکانمان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هێرشیان کردۆتە سەر ٦٨ ئامانج، لەوانە: ٢ سیستەمی کۆنتڕۆڵی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا، ١٢ ئامانجی لۆجستی و ٣ سیستەمی موشەکی ئاسمانی ئۆسا.
سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕوسیا فڕۆکەیەکی میگ٢٩، سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەیرەقدار و موشەکی تاکتیکی توچکا_یو لە ئاسمان تێکشکاندووە.
لە سەرەتای ئۆپۆزسیۆن تا ئێستا زیانەکانی هێزە ئەمنییەکانی ئۆکرانیا ٩٨ فڕۆکەی جەنگی، ١١٠ درۆن، ١٤٤ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٨٨ بنکەی ڕاداری، ١٠٠٧ تانک و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، ١٠٩ سیستەمی موشەکی، ٣٧٤ تۆپخانە و ٧٩٣ ئۆتۆمبێلی تایبەتی سەربازی بووە.
هێزەکانی کۆماری دۆنێتسک توانیانە بگەنە ١ کیلۆمەتری شاری ماریۆپۆل.
هێزەکانی دۆنێتسک و ڕوسیا کۆنتڕۆڵی چەند گوند و ناوچەیەکی باشوری پارێزگای دۆنێتسک-یان گرتە دەست.
لەگەڵ ئەم پێشڕەوییانە بازنەی گەمارۆدانی ڤولنۆڤاخا بچووکتر بوویەوە.
حوسێن موژدۆڤ لە دەوروبەری کیێڤ
حوسێن موژدۆڤ فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی چیچانییە کە لەم ڕۆژانەدا سەرکردایەتی هێزەکانی چیچانی لە ئۆکرانیا دەکات.
هێزەکانی چیچان لە ئێستادا زۆربەیان لە بەرەکانی کیێڤدان. دیارە هاتنی چیچانیەکان بۆ ئۆکرانیا بۆ سوود وەرگرتن لە شارەزایان لە شەری ناو شارە.
سوپای ڕووسیا بە سێ موشەک فڕۆکەخانەی شاری ئیڤانۆ فرانسیفسک لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا کردە ئامانج.
شایانی باسە لە ڕۆژانی سەرەتای شەڕەکەدا بە هۆی هێرشێکی موشەکی ڕوسیا بۆ سەر ئەم فڕۆکەخانەیە، ژمارەیەک لە فڕۆکە جەنگییەکانی ئۆکرانیا لەناو بران یا بە شێوەی جیدی زیانیان پێ گەیشت.
هێرشی موشەکی سوپای ڕوسیا بۆ سەر شاری دنیپرۆ.
بەگوێرەی سەرچاوە ئۆکرانییەکان، مووشەکەکان لە کارگەیەکی پێڵاو و باڵەخانە و باخچەی ساوایان کەوتووە و بە هۆیەوە هاوڵاتیەک گیانی لەدەست داوە.
ڕوسیا رێکارە تەندروستیەکانی کرۆنای بۆ گەشتەکانی ئێران، کازاخستان، ئازەربایجان، ئەرمەنستان، قرغیزستان، تاجیکستان، تورکمانستان و ئۆزبەکستان هەڵوەشاندەوە. بڕیارەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سزا ئاسمانییەکانی ئەوروپا دراوە.
ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا ڕەزامەندی بۆ ناردنی هێزە خۆبەخشەکان بۆ شەڕی ئۆکرانیا دەبڕی. هەر لەمبارەیەوە سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند: ژمارەیەکی زۆر لە خۆبەخشەکان کە زۆرینەیان خەڵکی ڕۆژئاوای ئاسیان ئامادەن یارمەتی دۆنباس بدەن.
پۆتین ڕەزامەندی لەسەر پێشنیارەکەی سێرجی شۆیگو دەربڕی بۆ ڕادەستکردنی کەلوپەلە سەربازییەکان بۆ هێزەکانی دۆنێتسک و لوهانسک کە لە وڵاتانی ڕۆژئاواوە دەستی بەسەردا گیراوە.
بەگوێرەی وێنەی ئاسمانییەکان، یەکە زرێپۆشەکانی سوپای ڕووسیا لە ناوچەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی گوستۆمێل لە باکوری ڕۆژئاوای شاری کیێڤ، بڵاو بوونەوە. لە یەکێک لە وێنەکان مووشەک هاوێژەکانی ڕووسیا لە ناو دارەکان جێگیر کراون.
ئەم کاروانە گەورەیە لە ٢٨ی شوباتەوە بۆ بەرەی گوستۆمێل نێردراوە.
سوپای ڕووسیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی موشەکی کردە سەر چەند ئامانجێک لە شاری لوتسک لە پارێزگای ڤۆلین.
ئەم شارە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای ئۆکرانیا و لە نزیک سنووری پۆڵەندا. ئەگەری ئەوە هەیە ئەم هێرشانە هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکای بە ئامانج کرد بێت.
هێزەکانی سوپای ڕوسیا و دۆنێتسک شارۆچکەی ڤولنۆڤاخا لە باشوری دۆنێتسک-یان کۆنترۆڵ کردەوە.
لێدوانەکان