هێرشی ئاسمانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە باشوری عەرەبستانی سعوودی
پێنجشەممە 10 ئازار 2022 - 11:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=8226
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەنساروڵڵا بە چەند درۆنێکی خۆکوژی هێرشی کردە سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە شاری جیزان و فڕۆکەخانەی ئەبها.
شەوی رابردوو میدیا ناوخۆییەکانی باشوری عەرەبستانی سعوودی لە تێکشکاندنی درۆنێکی خۆکوژی ئەنساروڵڵا لە ئاسمانی شاری جیزان هەواڵیان دابوویەوە.
دوای زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی “گەردەلوولی یەمەن” لە دژی ئیمارات و سعودیە، ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە میحوەری مارب ڕاگیرا. دوابەدوای ئەم کەمبوونەوەیە لە ئاستی ململانێکاندا، هێرشی موشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئەنساروڵڵاش بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
لێدوانەکان