هەلیکۆپتەری ئەنساروڵڵا لە ململانێکانی مارب بینرایەوە + ڤیدیۆ
سێشەممە 8 ئازار 2022 - 20:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=8141
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هەلیکۆپتەری Mi-24ی ئەنساروڵڵا پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە باشوری مارب بۆردومان کردەوە.
دوای هێرشی ئەم دواییەی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە میحوەری باشوری ناوچەی ئەلفولەج ڕۆژئاوا، هەلیکۆپتەری Mi-24ی ئەنساروڵڵا پێگەکانی ئەو هێزانەی بۆردومان کرد.
ئەمە چوارەمین ئۆپەراسیۆنی هەلیکۆپتەرەکانی ئەنساروڵڵا لە باشوری پارێزگای “مارب”ـە. ئەنساروڵڵا پێشتر وەک پشتیوانی لە هێزەکانی لە بەرزاییەکانی ئەلبەلقی ڕۆژهەڵات سوود لەو هەلیکۆپتەرانەی وەرگرت بوو.
شایانی باسە سەرچاوەکانی سەر بە هاوپەیمانی سعودیە بانگەشەی تێکشکاندنی تەواوی هەلیکۆپتەرەکانی ئەنساروڵڵا-یان کرد بوو کە ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەو بانگەشانەی بە درۆ خستەوە.
لێدوانەکان