دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – سێزدەیەمین ڕۆژی شەڕ، ٨ی ئاداری ٢٠٢٢
دوایین ئاماری وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا لە کۆی گشتی زیانەکانی سوپای ڕوسیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٧ی ئاداری ٢٠٢٢:
زیاتە لە ١١ هەزار کەس لە هێزەکانی ڕوسیا کوژراون و برینداربوون.
٢٩٠ تانک، ٩٩٩ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ١١٧ تۆپ، ٥٠ ڕۆکێت هاوێژ، ٢٣ سیستەمی بەرگری ئاسمانی، ٤٦ فڕۆکە، ٦٨ هەلیکۆپتەر، ٤٥٤ ئۆتۆمبێلی قورس،٣ بەلەمی تیژڕەوی سووک، ٦٠ تانکەری سووتەمەنی و ٧ درۆن تایبەت بە هێزەکانی ڕوسیا تێکشکاون.
بەپێی هەواڵەکان، هێزەکانی ڕوسیا چوونەتە ناو شارۆچکەی ئیزیۆم لە پارێزگای خارکیڤ. گەیشتنی هێزەکانی ڕوسیا بەم شارۆچکەیە گرنگترین پێشرەوی ئەو هێزانە لە ماوەی دوو ڕۆژ هەژمار دەکرێت.
سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ڕوسیا: هیوادارین چارەسەرێک لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا بۆ کریمیا و کۆمارەکانی دۆنێتسک و لوهانسک بدۆزینەوە.
ئێمە یەکشەممە ٤٠٠ پاسمان بۆ گواستنەوەی ئۆکرانییەکان لە ڕێرەوە مرۆییەکان ئامادە کرد بوو بەڵام گواستنەوەی ئۆکرانییەکان لەو ڕێڕەوانە بەهۆی سەربازانی وڵاتەکەیان شکستی هێنا.
-سوپای ئۆکرانیا بانگەشەی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی سوپای ڕوسیا لە ئاسمانی کیێڤ دەکات.
-ئۆسترالیا وەک پاڵپشتی لە خەڵکی ئۆکرانیا کڕینی نەوتی لە ڕوسیا ڕاگرت.
-ئەمریکا بانگەشەی بەکارهێنانی گروپە سورییەکان لەلایەن ڕوسیاوە لە شەڕی ئۆکرانیا دەکات.
-لیژنەی ئۆپەراسیونە مرۆییەکانی ڕوسیا: لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی ٨ ئادار بە کاتی ڕوسیا، ئاگربەست بۆ چوونە دەرەوەی خەڵکی سڤیل لە شارەکانی کیێڤ، خارکیڤ، چێرنیهیڤ، سامی و ماریۆپۆڵ ڕادەگەیەنرێت.
-ڤیدیۆیەک لە گواستنەوەی خەڵکی سڤیل لە شاری سامی.
بە هاوکاری هێزەکانی ئۆکرانیا گواستنەوەی خەڵکی سڤیل لە شاری سامی دەستیپێکردووە.
لێدوانە نوێیەکانی ڤلادیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا:
ئێمە چیتر حەز ناکەین ببینە ئەندام لە ناتۆ. چونکە ئەوان لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووسیا دەترسن.
ئێمە پابەند نەبوونی ڕۆژئاوا لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی شەرمەزار دەکەین. ڕۆژئاوا بەرپرسە لەم خوێنڕێشتنەی کە بەهۆی رانەگەیاندنی ناوچەی دژە فڕین لە ئاسمانی ئۆکراینا و دابینکردنی نەکردنی فڕۆکەی جەنگی پێویست بۆ ئۆکرانیا ڕوودەدات.
ئێمە دەتوانین دەربارەی ئەو کەسانەی کە لە کریمیا، لوهانسک و دۆنێتسک دەژین لەگەڵ ڕوسیا گفتوگۆ بکەین. ئەوەی بۆ من گرنگە ئەوەیە کە خەڵکی ئەم ناوچانە چۆن دەیانەوێت بژین؟ کێ دەیەوێت ببێت بە بەشێک لە ئۆکرانیا؟ ئەوە پرسیارێکی قورسە، وە قبوڵکردنی ئاسان نییە.
فڕۆکەیەکی جەنگی سوپای ڕووسیا لە ئاسمانی ناوچەی بێلۆزەرکای پارێزگای خێرسۆن لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە خرایە خوارەوە.
بە ووتەی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا هێزەکانی دۆنێتسک دەستیان بەسەر یەک چارەکی ناوچەی ئۆسڤایاخیم لە ماریۆپۆڵ گرتووە.
هێزەکانی ئۆکرانی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی ڕوسیایان لە سەربانی بینایەک لە دەوروبەری شاری میکۆلایڤ تێکشکاند.
ڤیدیۆی سیستمی ئێس-٣٠٠ی سوپای ئۆکرانیا کە لە هێرشێکی سوپای ڕوسیاوە لە خێرسۆن کراوەتە ئامانج.
ڤیدیۆیەکی کەمتر بینراو لە بەکارهێنانی موشەکی دژە زرێپۆشی NLAW لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە. ئەم موشەکە دروستکراوی بەریتانیایە و بە پێی زانیاریەکان تا ئێستا بەریتانیا ٢ هەزار موشەکی لەو جۆرەی ڕەوانەی ئۆکرانیا کردووە.
بەشێکی دیکەی موشەکەکانی چاولینAT4CS ، NLAW و AT4/AT4CS گەیشتە هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا.
زۆربەی ئەم چەکانەی ئەمریکا و ئەوروپا لە ڕێگەی پۆڵەندا دەگوازرێنەوە بۆ پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا و لە ڕێگا وشکانیەکانەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناوچە جەنگییەکان.
جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوردەکردنی نەوت و گازی ڕوسیای بۆ ئەو وڵاتە قەدەغەکرد. ئەم سزایە لە کاتێکدا دێت کە پشکی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا لەلایەن ئەمریکاوە لە سەدا ١.٣ ـیە.
وڵاتانی چین لەسەدا ٣٢.٨، هۆڵەندا لەسەدا ١٣، ئەڵمانیا لەسەدا ٨.٧، کۆریای باشوور لەسەدا ٦.٩، پۆڵەندا لەسەدا ٥.٨ و ئیتالیا لەسەدا ٥.٢ لە لووتکەی کڕیارە نەوتییەکانی ڕوسیادایە.
وەک دیارە گەمارۆی نەوتی ڕوسیا لەلایەن ئەمریکاوە گەورەترین گورز بۆ هاوپەیمانە ئەوروپی و ئاسیاییەکانی ئەمریکا بێت.
لێدوانەکان