دووەم پێکدادانی سنووری ئێران و تاڵیبان + ڤیدیۆ

سێشەممە 8 ئازار 2022 - 13:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=8121

بۆ دووەم جار پێکدادانی سنووری لە نێوان چەکدارانی تاڵیبان و هێزە سنوورییەکانی ئێران لە سنوورەکانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان ڕوویدا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئێوارەی ڕۆژی رابردوو چەکدارانی تاڵیبان لە ناوچەی دێربیشکی شارۆچکەی کانگ-ی پارێزگای نیمرۆز، لەگەڵ پاسەوانانی سنووری ئێران لە سەر ڕێڕەوی ئاوی “سیخ سەر” پێکدادانیان ئەنجامدا.

پێکدادانەکانی نێوان تاڵیبان و پاسەوانانی سنووری ئێران کاتێک ڕوویدا کە کرێکارە ئێرانییەکان دەستیان بە خاوێنکردنەوەی ڕێڕەوی ئاوی “سیخ سەر” کرد بوون و تاڵیبان بەنیازی بوو ڕێگریان لێ بکات. دوای ئەوە پێکدادان لە نێوان هەر دوو لایەن بۆ ماوەی نیو کاتژمێر ڕوویدا و لە کۆتاییدا بە فەرمانی بەرپرسی سنووری تاڵیبان لە پارێزگای نیمرۆزی ئەفغانستان پێکدادانەکان ڕاگیرا.
هەر دوولا هیچ ووردەکاریەک لەبارەی زیانە گیانی و ماددیەکانیان بڵاو نەکردۆتەوە.

نەشارەزایی و بێ ئاگایی چەکدارە سنوورییەکانی تاڵیبان لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و نەبوونی مەشقی پێویست بۆ ئەو چەکدارانە، هۆکاری سەرەکی ئەم گرژیانەن.
ئەمە دووەم پێکدادانی سنووری تاڵیبان لەگەڵ هێزە سنوورییەکانی ئێران لەم ناوچەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *