مێرمنداڵێکی فەڵەستینی شەهید کرا

دووشەممە 7 ئازار 2022 - 17:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=8079

مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵەی فەڵەستینی لە ڕۆژهەڵاتی قودس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کرا.

وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین ڕایگەیاند کە ” یامن ناز جەفاڵ ” تەمەن 16 ساڵە لە شاری ئەبودیس لە قودسی داگیرکراو بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید کراوە.

زایۆنیستەکان هێرشیان کردووەتە سەر شاری ئەبودیس و بەو هۆیەوە شەڕ و پێکدادانی زۆر ڕووی داوە و لە ئاکامی ئەوەش ئەو مێرمنداڵە فەڵەستینییە شەهید کرا.

حازم قاسم وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە شەهیدکردنی ئەو مێرمنداڵە تاوانێکی شەڕە و ڕواڵەتی تیرۆریستیی ڕژێمی زایۆنیستی و سەرکردەکانی پیشان دەدات.

ناوبراو وتی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت بۆ سزادانی سەرکردە تاوانبارەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی هەوڵەکانیان دەست پێبکەن.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *