هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر مزگەوتێکی ئەفغانستان

شەممە 5 ئازار 2022 - 21:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=7911

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە هۆی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە مزگەوتێکی شارۆچکەی دەندپتان لە پارێزگای پەکتیا، سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا و بیست کەسی دیکە برینداربوون.

لە کاتی نوێژی هەینی رۆژی رابردوو لە مزگەوتێکی شارۆچکەی دەندپتان لە پارێزگای پەکتیا، تەقینەوەیەک ڕوویدا کە ٣ هاوڵاتی گیانیان لەدەست دا و ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی رابردووی هێرشەکانی گروپی تیرۆریستی داعش لە شارەکانی ئەفغانستان و پاکستان، ئەم گروپە وەک تۆمەتباری سەرەکی ئەم هێرشە دادەنرێت.

تەقینەوەی تیرۆریستی لە پەکتیا وەک حەوتەمین هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مزگەوتەکانی ئەهلی سوننەت و شیعەکان، دوای پارێزگاکانی قۆندوز، قەندەهار، نەنگەرهار، کابوڵ و بادغیس لە ئەفغانستان هەژمار دەکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *