هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مزگەوتێکی شیعەکان لە شاری پیشاوەر + ڤیدیۆ

هه‌ینی 4 ئازار 2022 - 14:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=7811

بە هۆی تەقینەوە و هێرشێکی تیرۆریستی چەند چەکدارێکی نەناسراو بۆ سەر مزگەوتێکی شاری پیشاوەر زیاتر لە ١٠٠ کەس بوونە قوربانی.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە کاتی نوێژی هەینی ئەمڕۆ لە مزگەوتێکی شاری پیشاوەری پاکستان ٤٥ کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ٦٥ کەسیش بریندار بوون.

پۆلیسی پاکستان دەربارەی وردەکارییەکانی تەقینەوەکە ڕایگەیاند، دوو هێرشبەری نەناسراو لە کاتی چوونە ژوورەوەیان بۆ ناو مزگەوتەوە، ئەو تەقەمەنیانەیان تەقاندەوە کە پێیان بوو.
عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەپەیامێکدا ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کرد و داوای هاوکاری بەپەلەی بۆ برینداران کرد.

گروپی تیرۆریستی داعش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی هێرشە تیرۆریستیەکەی مزگەوتی شاری پیشاوەری پاکستانی لە ئەستۆ گرت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *