پێشهاتەکانی یەمەن، ٣ی ئاداری ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شەڕ و پێکدادانی ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە لە میحوەری حەرەز، عەبس و حەیران لە باکوری پارێزگای حەجە بەردەوامە.
١-حەجە:
بەردەوامی پێکدادانەکان لە نێوان هێزەکانی ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە لە حەرەز، عەبس و حەیران.
لە ئەنجامی هێرشێکی موشەکی ئەنساروڵڵا بۆ سەر گردبوونەوەیەکی هێزەکانی مەنسوور هادی و بەکرێگیراوەکانی سوودانی لە ناوچەی سنووری باکوری ئیدارەی حەرەز، بەلایەنی کەمەوە ٩ لەو هێزانە کوژران و ٣٠ی دیکە برینداربوون.
٢- مارب:
بەهۆی پێکدادانی نێوان هێزەکانی مەنسوور هادی و هۆزی ئال عوشان لە ناوچەی ئەلرەویک، چەندین چەکدار لە هەردوولا لەوانە فەرماندەیەکی مەیدانی حیزبی ئیسڵاح بە ناوی ساڵح عەلی شودق کوژران.
٣- سەعدە:
بەهۆی هێرشە تۆپخانەییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ئیدارەی شدا و مەنبە، کۆچبەرێکی پاکستانی کوژرا و هەشت هاوڵاتی لەوانە دوو ئەفریقی برینداربوون.
٤- هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی سعودیە:
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوو ٥٦ جار ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەنساروڵڵا-یان بۆردومان کردووە.
٥- ئەلحودەیدە:
هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ٢٢٢ جار ئاگربەست لەم پارێزگایەیان پێشێل کردووە.
لێدوانەکان