دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – ڕۆژی حەوتەمی شەڕ، ٢ی ئاداری ٢٠٢٢

پێنجشەممە 3 ئازار 2022 - 00:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=7668

-تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک شاری خارکیڤ.
ئەم تەقەنەوەیە ئەگەری زۆرە پەیوەندی بە ئامانجگرتنی کۆگای چەکی بنکەی ئاسمانی چوگۆڤ یا بنکەی سەربازی تیپی ٩٢ لەم ناوچەیە بێت. لە دەوروبەری خارکیڤ ناوچەی سەربازی زۆری لێیە.
ئەگەری بەکارهێنانی “باوکی تەواوی بۆمبەکان” (FOAB) لەم هێرشەدا زۆرە.

-هێرشی موشەکی قورسی سوپای ڕوسیا بۆ سەر شاری کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا.

-بەکارهێنانی درۆن بۆ ئامانجگرتنی هێزە ڕوسییەکان لە گوندی ئەستاری لەلایەن تۆپخانەکانی ئۆکرانیا.
ئەم گوندە دەکەوێتە دەروازەی باکوری شاری ماریۆپۆڵ کە خۆی گەمارۆدانی ئەم شارەی لەلایەن ڕوسەکانەوە پشڕاست دەکاتەوە.

-تەقینەوە لە کۆگایەکی چەکی بنکەی سوپای ئۆکرانیا لە شاری خارکیڤ لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا.

-بۆردومانی بینا حکومییەکانی شاری خارکیڤ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بەردەوامە. بە گشتی ئەم بۆردومانانە بە هۆی جێگیرکردنی هێزەکانی ئۆکرانیا لەو بینایانە ئەنجام دەدرێت. قایمقامی شاری خارکیڤ ژمارەی قوربانیانی هێرشە ئاسمانییەکانی ١ی ئاداری ٢١ کوژراو و ١١٢ بریندار رایگەیاندووە.

-وەزارەتی بەرگری ڕوسیا کۆنتڕۆلکردنی تەواوی شاری خێرسۆن لە باشوری ئۆکرانیای رایگەیاند.

-دوایین هەواڵيکانی شەڕ و پێکدادانەکانی سوپای ڕوسیا و ئۆکرانیا لە شاری میکۆلایڤ:
پێکدادانەکانی لە نزیک شارەکە بەردەوامە و هەندێک لە سەرچاوەکان لە هاتنی زرێپۆشەکانی ڕوسیا بۆ ناو شارەکە هەواڵەیان داوەتە.
سوپای ئۆکرانیا لە هێرشێکی فرۆکە بێ فڕۆکەوانی ئەو هێزانە بۆ سەر کاروانی زرێپۆشەکانی سوپای ڕوسیا لە نزیک شاری میکۆلایڤ هەواڵی دایەوە.
هێزەکانی سوپای ڕوسیا بە بەکارهێنانی چوار هەلیکۆپتەر هێزەکانی گەیاندووە گوندی بالوونە لە نزیک فڕۆکەخانە.

-چەند وێنەیەک لە زیانەکانی سوپای ڕوسیا لە شاری باشتانکا لە باکوری میکۆلایڤ.
سوپای ئۆکرانیا توانیوە هێرشێکی هێزە زرێییەکانی ڕوسیا بۆ ئەو شارە پووچەڵ بکاتەوە.

-وەزارەتی بەرگری ڕوسیا:
هێزەکانی لوهانسک بە پشتیوانی تۆپخانەیی سوپای ڕوسیا شارەکانی ئیستاروبیلسک و ئەسواتوو لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کۆنتڕۆل کردووە.
هێزەکانی دۆنێتسک لە بەردەوامی پێشرەوییەکانیان، ناوچەکانی کالینوڤکا، لبینسکویە، کارلا مارکس و .. کۆنترۆل کردەوە.
هێزەکانی سوپای ڕوسیا شارەکانی واسلیوکا و توکماک‌ کۆنترۆل کردووە. هێزەکانی ئۆکرانیا کە لەلایەن سوپای ڕوسیاوە بە دیل گیرا بوون، دوای واژۆکردنی بەڵێننامەیەک بۆ بەشداری نەکردنیان لە شەڕەکە ئازاد کران.
بۆ ڕێگریکردن لە هێرشە هەواڵگرییەکان سەر ڕووسیا، سوپای ڕووسیا دامەزراوەکانی ئاژانسی ئاسایشی ئۆکرانیا و بنکەی ٧٢ی هەواڵگری و ئۆپەراسیۆنی دەروونی بە چەکی وردەوە کردە ئامانج. لەکار کەوتنی پەخشی تەلەفزیۆن له ئەنجامی هێرش بۆ سەر تاوەری تەلەفزیۆن له کیێڤ بوو. لەم هێرشەدا هیچ زیانێک بە ناوچە مەدەنییەکان نەکەوتووە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەوە سوپای ڕووسیا ١٥٠٢ ئامانج لە ژێرخانە سەربازییەکانی ئۆکرانیای لەوانە ٥١ بنکەی فەرماندەیی و ناوەندی پەیوەندیەکان، ٣٨ سیستەمی بەرگری ئێس-٣٠٠ و سیستەمی بوک ئێم-١ و ئۆسا، ٤٧٢ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و تانک, ٦٢ ڕۆکێت هاوێژ، ٢٠٦ ناوەندی تۆپخانەیی و ٤٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کردۆتەوە ئامانج.

-میدیاکانی ڕۆژئاوا بە گێڕانەوە لە نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا، لە سەپاندنی سزای نوێ لە دژی بێلاڕوسیا هەواڵیان دایەوە.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، یەکێتی ئەوروپا هەناردەکردنی کاڵای بێلاڕوسیا بۆ وڵاتانی ئەو یەکێتییە قەدەغەکردووە و بەزوویی بیلارۆس لە سیستەمی پارەدانی نێودەوڵەتی ئینتەربانکی سویفت لادەبرێت.
سزا نوێیەکان لە دژی بێلاڕوسیا لە کاتێکدا دێت کە یەکێتی ئەوروپا بەم دواییانە حەوت بانکی ڕووسیای لە سیستەمی پارەدانی نێودەوڵەتی ئینتەربانکی سویفت لایدابوو.

-بەشی ناوخۆیی هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا لە شاری خارکیڤ دوای هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا.

-ڤیدیۆی هێرشی موشەکی ڕوسیا بۆ سەر کارگەیەکی دروستکردنی مەشروبات لە لیسیچانسکی باکوری لوهانسک.

-ڤیدیۆ: هاتنی هێزەکانی سوپای ڕوسیا بۆ ناو شارۆچکەی ڤاسیلیوکا لە باکوری شاری ملیتۆپۆڵ.
سوپای ئۆکرانیا دوای کشانەوەی لە ڤاسیلیوکا پردەکەی تەقاندەوە.

دوایین باردۆخی باشوری شاری زاپرۆژیا لە باشوری ئۆکرانیا.

شارۆچکەی بالاکلیە لە باشوری خارکیڤ، لەلایەن سوپای ڕوسیاوە کۆنترۆڵ کرا.
پێشڕەوی بەرەو بنکەی ئاسمانی چوگویڤ و شارۆچکەی ئیسیۆم لە ئامانجەکانی داهاتووی سوپای ڕوسیا لەم میحوەرەدا دەبێت.

دەسپێکردنی هێرشی زەمینی سوپای ڕوسیا بۆ سەر شاری ماریوپۆڵ لە کەنارەکانی ئەزۆڤ.
لەئێستادا پێکدادانی قورس لە ناو شار بەردەوامە و سوپای ئۆکرانیا بەرگری دەکات.

دوایین بارودۆخی سەربازی لە دەوروبەری خارکیڤ.
شارۆچکەی بالاکلیا لە باشوری شاری خارکیڤ لەلایەن سوپای ڕوسیاوە کۆنترۆڵ کراوە.
پێشڕەوی بەرەو بنکەی ئاسمانی چوگویڤ و شارۆچکەی ئیزیۆم لە ئامانجەکانی داهاتووی سوپای ڕوسیا لەم میحوەرەدا دەبێت.

بارودۆخی سەربازی لە میحوەری باشوری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.
لە ئەگەری پێشڕەوی وەک لە نەخشەکەدا دیاری کراوە، ڕووبەرێکی زۆری باشوری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا لەلایەن ڕوسیاوە کۆنترۆڵ دەکرێت.

ئۆکرانییەک ساتی کەوتنی موشەکی کرۆزی ڕووسیا لە بینای ئەنجومەنی شارەوانی خارکیڤ تۆمار کردووە.

ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکی دەرکرد و داوای لە ڕووسیا کرد کە شەڕ لە ئۆکرانیا بوەستێنێت و هەموو هێزەکانی بکشێنێتەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا:
لە سەرەتای دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆن تا ئێستا ٤٩٨ سەربازی ڕوسیا کوژراون و ١٥٩٧ سەربازی دیکە برینداربوون.
زیاتر لە ٢٧٨٠ سەربازی ئۆکرانیا کوژراون و نزیکەی ٣٧٠٠ سەربازی دیکەی ئەو وڵاتە برینداربوون. هەروەها ٥٢٧ سەربازی ئۆکرانیا لەلایەن هێزەکانی ڕوسیاوە بەدیل گیراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *