دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – ڕۆژی پێنجەمی شەڕ، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢

دووشەممە 28 شوبات 2022 - 21:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=7542

-بەپێی وێنە ئاسمانییەکان، کاروانێکی گەورەی ڕووسیا بە درێژایی ٥ کیلۆمەتر لە دووری ٦٥ کیلۆمەتری کیێڤ بەرەو ئەو شارە جۆڵەی پێکراوە.

-کۆمپانیای فڕۆکەوانی “ئێیرفلوت”ی ڕوسیا تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سەرتاسەری ئەوروپا راگرت.

-زیانەکانی سوپای ڕوسیا لە پێکدادانەکانیان لەگەڵ سوپای ئۆکرانیا لە ناوچەی سریبنە و پریلۆکی سەر بە پارێزگای چرنیهیو.
پێشڕەوی هێزە ڕوسییەکان بەبێ پشتیوانی ئاسمانی لە قووڵایی ناوچەکانی ئۆکرانیا یەکێکە لە بابەتە سەیرەکانی ئەم شەڕە، بابەتێک کە بە گشتی لە هیچ شەڕێک نەبینراوە. کاروانی زرێپۆشی سوپای ڕوسیا هەندێک جار بەبێ هیچ رێکارێکی پێویست لە قووڵایی خاکی ئۆکرانیا جۆڵەیان کردووە. وەک ئەوەی لە یەکێک لە رێگاکانی ڕوسیادا دەڕۆن.

-کەوتنە خوارەوەی موشەکێکی ڕوسیا لە فڕۆکەخانەی شاری ژیتومیر لە ڕۆژئاوای شاری کیێڤ.
وەک دەبینرێت سوپای ڕوسیا لەم هێرشەدا موشەکی بالیستی کورت مەودای ئەسکەندەری بەکار هێناوە.

-ڕۆکێت هاوێژەکانی BM-21 گرادی ڕوسیا شەوی رابردوو پێگەکانی سوپای ئۆکرانیای لە میعوەری شآری خێرسۆن بۆردومان کردن.

-هێزە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە باخچەیەکی ساوایانی شاری ماریۆپۆڵ.

-هێزەکانی سوپای ڕووسیا لە شاری بردیانێسک لە پارێزگای زاپوریژیا.
ئامانجی داهاتووی سوپای ڕوسیا لە باشوری ئۆکرانیا شاری گرنگی ماریۆپۆڵە. سوپای ئۆکرانیا لەم چەند رٶژەدا بەرگرییەکی قورسی لەم شارەدا ئەنجام داوە. لە ئەگەری کەوتنی ئەم شارە، دەستگەیشتنی سوپای ئۆکرانیا بە دەریای ئەزۆڤ دەبڕدرێت.

-سیستەمی بەرگری سام-١٩ سوپای ڕوسیا کە لەبەر هۆکارێکی نادیار لە خارکیڤ بەجێ هێڵراوە.

-قەرەباڵغی لە فرۆشگاکانی شاری خارکیڤی ئۆکرانیا.

-سوپای ڕوسیا هێرشێکی قورسی لە ناوچەی بورودیانکا بەرەو شاری ماکاریێڤ لە ڕۆژئاوای شاری کیێڤ دەستیپێکرد.
شاری ماکاریێڤ دەڕوانێتە رێگای گرنگی کیێڤ – ژیتۆمبر و دەستبەسەرداگرتنی پەیوەندی زەمینی کیێڤ لەگەڵ ناوچەکانی رۆژئاوای ئۆکرانیا دەخاتە ژێر فشارەوە.

-ڤیدیۆی هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕوسیا بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە شاری خارکیڤ.
ڕۆژی رابردوو ٢٧ی شوبات، سوپای ئۆکرانیا توانی بوو هێرشێکی زەمینی سوپای ڕوسیا بۆ سەر خارکیڤ پووچەڵ بکاتەوە.

-وێنەی ڕەفە بەتاڵەکانی فرۆشگاکانی کیێڤ بەهۆی لێشاوی خەڵک بۆ کڕینی ماددە خوراکییەکان.

-بەئامانجگرتنی کۆگایەکی سەربازی لە شاری چرنیهیوی ئۆکرانیا.

-وێنەکانی شاندی دانوستانکاری ڕووسیا و ئۆکرانیا لە بێلاڕوسیا
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە بێلاڕوسیا بە وتەی “ئارستۆڤیچ” ڕاوێژکارێکی سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا، تیمی ئۆکرانیا داوای کشانەوەی سوپای ڕووسیایان لە ناوچەکانی کریمیا و دۆنباس کردووە.
پێشتر ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا مەرجەکانی خۆی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ڕوسیا بە “قبوڵکردنی ئەندامێتی ئۆکرانیا لە یەکێتی ئەوروپا” و “کشانەوەی دەستبەجێی سەربازانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا” رایانگەیاند بوو.

-وێنەکانی هێرشە موشەکییەکەی ڕوسیا بۆ سەر چەند ئامانجێکی شاری ئوختیرکا لە پارێزگای سامی ئۆکرانیا.

-ڤیدیۆیەک لە تانکێکی نەفەر هەڵگری BRDM کە لەلایەن سوپای ئۆکرانیا لە شاستیە لە لوهانسک جێهێڵراوە.

-گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە شاری بێردیانسک لەبەردەم ئەنجومەنی شارەکە کە لەلایەن هێزەکانی ڕوسیاوە کۆنترۆڵ کراوە. شەوی ڕابردوو ٢٧ی شوبات شاری بێردیانسک بە تەواوی لەلایەن هێزەکانی سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیرا.

تانکی تی-٦٤ی ئۆکرانی کە لە نزیک شاری ماریوپاڵی باشووری ئۆکرانیا جێهێڵراوە.

-ئێمرپە ڕووسیەکان لە خێرسۆن لە باشووری ئۆکرانیا.

سەرۆکی ئۆکرانیا داواکارییەکی بۆ ئەندامێتی ئەو وڵاتە لەیەکێتی ئەوروپا واژۆکرد.

ڤیدیۆیەک لە کارکردنی سیستەمی بەرگری ئۆکرانیا لە کیێڤ.

هێرشی موشەکی سوپای ڕوسیا بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە شاری کیێڤ.
ڕووسیا هێرشی کردووەتە سەر ناوەندی پەیوەندییەکانی ڕاداری سەربازی لە ناوچەی بەرواری لە ٣٠ کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی کیێڤ.

وێنەی ئەو چەکانەی لەلایەن کۆماری چیکەوە بۆ سوپای ئۆکرانیا لەسەر سنووری پۆڵەندا نێردراون
پۆڵەندا دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا و لە ئێستادا ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینێت لە یارمەتیدانی حکومەتی ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی لە شەڕی سوپای ڕووسیادا.

ڕۆژنامەنوسی ئۆکرانی نۆلان پیتەرسۆن لە پەیجی تویتەرەکەیدا پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هەبوونی سەربازە بیانییەکانی لە ئۆکرانیا پشتڕاست کردەوە.
لە پەیامەکەدا نوسیویەتی ” من پەیامێکی ترم پێگەیشت لە خۆبەخشێکی ئەمریکی کە لە بەرگری لە کیێڤ دەجەنگێت” ئەو وتوویەتی: هێی، پیاو، زیندوو ببەوە. من لە یەکەم ڕۆژدا خەریک بمرم، بەڵام هێشتا لێرەم.

میدیاکانی ئۆکراینی ڤیدیۆیەکیان بڵاو کردەوە کە گوایە سیستەمی مووشەکی “بوک”ی سوپای ڕووسیا لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “بەیرەقدار”ی سوپای ئۆکرانیا لە نزیک شارۆچکەی ئیڤانکیڤ لە باکوری ڕۆژئاوای کیێڤ تێکشکێنراوە.

ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بڕیاری خۆی بۆ ئازادکردنی بەندکراوان بە لێهاتوویی سەربازی بۆ چوونە ناو شەڕی دژی مۆسکۆ ڕاگەیاند.
ئەم هەنگاوەی زێلینسکی ڕەنگدانەوەی لاوازی هێزی سەربازی ئۆکرانیایە لە شەڕەکانی دژ بە سوپای ڕوسیادا.

ڤلادیمیر پوتین لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا مەرجەکانی چارەسەرکردنی بارودۆخی ئۆکرانیای خستەڕوو.
لە گفتوگۆ ٩٠ خولەکیەکەدا، پوتین داوای کرد:
١-کوێماڵکردنی ئۆکرانیا لە چەک
٢-ڕاگەیاندنی بێلایەنی ئۆکرانیا
٣-بە فەرمی ناساندنی دەسەڵاتی ڕووسیا بەسەر کریمیا لەلایەن ئۆکرانیا

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *