چواردەیەمین درۆنی سکان ئیگلی هاوپەیمانی سعودیە تێکشکا

دووشەممە 28 شوبات 2022 - 15:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=7525

سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا درۆنێکی سکان ئیگلی هاوپەیمانی سعودیە لە ئاسمانی ئیدارەی حەرەزی باکوری پارێزگای حەجە خستە خوارەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە ووتەی یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، درۆنەکە بەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی شوبات لە ئاسمانی ئیدارەی حەرەزی یەمەن تێکشکاوە.

ئەمە چواردەیەمین درۆنی سیخۆری لە جۆری سکان ئیگل (دروست کراوی ئەمریکا)ـە کە بە درێژایی شەڕی یەمەن لەلایەن ئەنساروڵڵاوە تێکدەشکێت.

درۆنی سکان ئیگل کامێرایەکی ئەلیکترۆواپتیکال و لەیزەری هەیە و زیاتر لە ٢٠ کاتژمێر توانای فڕینی هەیە. تایبەتمەندییە گونجاوەکانی درۆنەکە ڕێگە بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سیخوڕیی بۆ چاودێریکردنی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە باشوری مأرب دەدات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *