ڤیدیۆی درۆنە تێکشکاوەکەی هاوپەیمانی سعودیە بڵاوکرایەوە

یەکشەممە 27 شوبات 2022 - 09:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=7405

هێزەکانی ئەنساروڵڵا گرتە ڤیدیۆیەک لە لاشەی درۆنی سکان ئیگلی هاوپەیمانی سعودیە بڵاو کردەوە کە لەلایەن ئەو هێزانەوە لە ئاسمانی پارێزگای مارب-ی یەمەن تێکشکا بوو.

لە ٢٥ی ئەم مانگەدا درۆنێکی سکان ئیگلی هاوپەیمانی سعودیە لە ئاسمانی ئیدارەی ئەلجەوبەی پارێزگای مأرب لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵاوە خرایەوە خوارەوە.

شایانی باسە ئەمە سێزدەیەمین درۆنی سیخۆری لە جۆری سکان ئیگل (دروست کراوی ئەمریکا)ـە کە بە درێژایی شەڕی یەمەن لەلایەن ئەنساروڵڵاوە تێکدەشکێت.

درۆنی سکان ئیگل کامێرایەکی ئەلیکترۆواپتیکال و لەیزەری هەیە و زیاتر لە ٢٠ کاتژمێر توانای فڕینی هەیە. تایبەتمەندییە گونجاوەکانی درۆنەکە ڕێگە بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سیخوڕیی بۆ چاودێریکردنی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە باشوری مأرب دەدات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *