پێشهاتەکانی ئەفغانستان و پاکستان، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٢

شەممە 26 شوبات 2022 - 23:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=7389

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەگەڵ بەردەوامی هاوکارییە مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ خەڵکی ئەفغانستان، هاوکارییەکانی نوێی ئێران بەسەر ٨٥٠ خێزانی پارێزگای نیمرۆز دابەش کرا.

١- کابوڵ:
-کۆمسیۆنی پاکتاوکردنی تاڵیبان لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا ٤٣٥٠ نەخوازراوی دەرکردووە.
-هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە شارۆچکەی کوهـ دامەن هێرشیان کردە سەر کاروانێکی تاڵیبان. لەم هێرشەدا سێ ئەندامی تاڵیبان کوژران و پێنجی دیکەش برینداربوون.
-ژمارەیەک لە دانیشتوانی کابوڵ بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ وەرگرتنی قەرەبووی دارایی لە میللەتی ئەفغانستان گردبونەوە و دروشمی “مەرگ بۆ ئەمریکا” و “مردن بۆ بایدن”ـیان ووت.
-حەسەن کازمی قۆمی نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان، لەگەڵ مەولەوی ئەمیرخان مۆتەقی وەزیری دەرەوە و عەبدوڵەتیف مەنسوور وەزیری وزە و ئاوی تاڵیبان کۆبووەوە و سەبارەت پەیوەندییەکانی بازرگانی و سیاسی گفتوگۆیان کرد.
-زیکروڵڵا حەسەن زادە ئەفسەرێکی تایبەتی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان دوای دەسبەسەر کردنی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ و ئەشکەنجەدان لەلایەن تاڵیبانەوە کوژرا.

٢- بامیان:
-تاڵیبان بۆ بەهێزکردنی پێگەکانی، سەدان سەربازی نوێ لە پارێزگاکانی باشورەوە ڕەوانەی بامیان کرد.

٣- پەروان:
هێزەکانی ئەحمەد مەسعود رایانگەیاند کە هێرشیان کردووەتە سەر سەربازگەی تاڵیبان لە شارۆچکەی جەبەل سەراج و بەهۆیەوە چوار تاڵیبان کوژراون و دووانی دیکەش برینداربوون.

٤- پەنجشیر:
-هەلیکۆپتەرێکی سەربازی تاڵیبان لە شارۆچکەی شتل کەوتە خوارەوە. هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرت.
-لە هێرشێکی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بۆ سەر تاڵیبان لە شارۆچکەی شتل، ٩ ئەندامی تاڵیبان لەوانە مەلا عزەتوڵڵا قەندەهاری فەرماندەیەکی قەلعە سۆرخ (یەکەی تایبەتی تاڵیبان) کوژرا.
-بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە شاری بازارەک، ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی تاڵیبان تێکشکا.

٥- کاپیسا:
-لە هێرشێکی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بۆ سەر بنکەیەکی تاڵیبان لە شارۆچکەی حسەی دووەم، مەولەوی مۆجیب فەرماندەی ئەو بنکەیە و دوو پاسەوانی کوژران.
-لە هێرشێکی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بۆ سەر بنکەیەکی تاڵیبان لە شارۆچکەی حسەی یەکەم، چوار ئەندامی تاڵیبان کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

٦- هەرات:
بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی بەجێماوە لە شەڕی ساڵانی رابردوو، سێ منداڵ گیانیان لەدەست دا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

٧- فاریاب:
چەند کەسێکی نەناسراو گەنجێکیان لە شاری مەیمەنە تیرۆر کرد.

٨- نیمرۆز:
لەگەڵ بەردەوامی هاوکارییە مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ خەڵکی ئەفغانستان، هاوکارییەکانی نوێی ئێران بەسەر ٨٥٠ خێزانی پارێزگای نیمرۆز دابەش کرا.

٩- وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدارێکی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوترێس سەبارەت بارودۆخی ئەفغانستان گفتوگۆیان کرد. هەردوولا سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر و بەردەوامبوونی هاوکارییە مرۆییەکان و گەشەپێدانی ئابووری ئەفغانستان بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد.

١٠- نەتەوە یەکگرتووەکان ناوی ئەشرەف غەنی وەک سەرۆک کۆمار و حەنیف ئەتمەر وەک وەزیری دەرەوەی ئەفغانستانی سڕییەوە.

١١- پاکستان:
بە هۆی شەڕ و پێکدادانی سوپای پاکستان و چەکدارانی تاڵیبانی پاکستان لە وەزیرستانی باکور، پێنج تیرۆریست و سەربازێکی پاکستانی کوژران.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *