دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – ڕۆژی سێیەمی شەڕ، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٢

شەممە 26 شوبات 2022 - 10:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=7329

-وێنەیەک لە هەلیکۆپتەری mi-35m هێضە ئاسمانییەکانی ڕوسیا لە ئۆکرانیا.

-بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، هێزەکانی ڕوسیا بەبێ پێکدادان چوونەتە ناو شاری ملیتوپول کە دەکەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

-هۆشداری هێرشی ئاسمانی لە کیێف پاریتەختی ئۆکرانیا.

-بەردەوامی پێکدادانەکان لە کیێڤ.

-ئەمریکا، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا و هەروەها وەزیری جەنگی ڕوسیای خستە لیستی سزادراوانیەوە.

-وێنەیەکی ئاسمانی نوێ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کیێڤ.

وێنە ئاسمانییەکان لە جێگیرکردنی ئۆتۆمۆبیل و هەلیکۆپتەرەکانی ڕوسی لە ٤٠ کیلۆمەتری سنوری بێلاڕوسیا و ئۆکرانیا.

بەر کەوتنی مووشەکێک بە بینایەکی نیشتەجێبوون لە کیێڤ.

ڤیدیۆی جێگیرکردنی سوپای ڕوسیا لە شاری ملیتوپول لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

هەڵکردنی ئاڵای ڕوسیا لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی شاری ملیتوپول لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

ساتی بەرکەوتنی موشەکی سیستەمی بەرگریbuk-m1ی سوپای ئۆکرانیا بە بینایەکی نیشتەجێبوون لە کیێڤ.

-وەزارەتی تەندروستی ئۆکرانیا ژمارەی قوربانیانی خەڵکی سڤیلی ئۆکرانی ١٩٨ کوژراو و زیاتر لە ١٠٠٠ بریندار رایگەیاند.

-سوپای ڕوسیا چووەتە ناو شاری سامی و شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە شەقامەکانی شارەکە بەردەوامە.

-سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا: مۆڵەتی چوونە ناو یەکێتی ئەوروپامان وەرگرتووە و دەمانەوێت ئەم بڕیارە جێبەجێ بکرێت.

-سەرۆکی شارەوانی کیێڤ: لە کاتژمێر ١٧ بۆ ٨ی بەیانی (کاتی ناوخۆ) قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێ دەکرێت. ئەو هاوڵاتیانەی لەم کاتژمێرەدا هاتوچۆی شەقامەکان بکەن، بە تێکدەر هەژمار دەکرێن.

-موشەکێکی سیستەمی بەرگری ئۆکرانیا لە ئاسمانی کیێڤ.

ڕاهێنانی هێزە جەماوەریەکان لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیا لە کیێڤ.

هێزە ڕووسیەکان لە شەقامەکانی شاری ملیتوپول.

نەفەر هەڵگرێکی bmp-1 هێزەکانی ئۆکرانیا کە لە پێکدادانەکانی باکوری خێرسۆن تێکشکاوە.

شەڕی سوپای ئۆکرانیا و هێزەکانی ڕوسیا لە نزیک شاری ئیوانکیڤ لە باکوری شاری کیێڤ.لەم ڤیدیۆیەدا ژمارەیەک لە زرێپۆشەکانی سوپای ڕوسیا لەلایەن هێزە ئۆکرانیەکان تێکشکاون.

شوێنەواری هێرشە ئاسمانییە قورسەکانی سوپای ڕووسیا لە دەوروبەری شاری ماریوپل.
سەرچاوە خۆجێییەکان باس لە شەڕی قورس لەسەر ڕۆژهەڵات و باکوری شارەکە دەکەن. ماریوپل دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

هێزەکانی سوپای ڕوسیا گەیشتنە قەراغی باشوری شاری گرنگی ئەنرهودار لە باشوری ئۆکرانیا.
جێگای ئاماژەیە کە وێستگەی ئەتۆمی زاپاروژایا دەکەوێتە نزیک ئەو شارە. ئەمە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی لە ئەوروپا و لە نێو ١٠ وێستگەی یەکەمی جیهاندایە.
ئەم وێستگەیە شەش ڕاکتۆری ئەتۆمی ئاوی سووکی هەیە و یەک لەسەر پێنجی کارەبای ئۆکرانیا دابین دەکات
(شوێنی شاری ئەنرهودار لەسەر نەخشەدا)

ڤیدیۆیەک لە گەیشتنی سوپای ڕوسیا بو ناوچەکانی شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا.

هێزەکانی کۆماری دۆنێتسک شارەکانی ئیستارگناتوکا و پاولپل و ئیکتیایرسکابا لە ناوچەی دۆنێتسک-یان کۆنترۆڵ کرد.

ئەم هەواڵە نوێدەکرێتەوە..

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *