سەرۆکی ئۆکرانیا: ئێمە بە تەنیا جێهێڵدراوین + ڤیدیۆ

هه‌ینی 25 شوبات 2022 - 22:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=7308

ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە حەشارگەیەکی ژێرزەمینی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و بە گەلەکەیی راگەیاند، “ئێمە بە تەنیا جێهێڵدراوین بۆ بەرگریکردن لە دەوڵەتەکەمان” و شەڕی دژی رووسیا.

سەرۆکی ئۆکراینا دەپرسێت “کێ ئامادەیە لەگەڵمان شەڕ بکات؟ هیچ کەسێک نابینم. کێ ئامادەیە گەرەنتیی بوونە ئەندامی ئۆکراینا لە ناتۆ بکات؟ هەمووان دەترسن”.

لێدوانەکانی زێلینسکی دەریدەخات کە ناوبراو تا چ ڕادەیەک متمانەی بە ڕۆژئاوا و ئەمریکا هەبووە و پێی وابووە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ئەگەری ڕوودانی شەڕ یان هەر ڕووداوێکی هاوشێوە، بەرگری لە ئۆکرانیا دەکەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *