بە ئامانجگرتنی سێ کاروانی لۆجستی ئەمریکا لە عێراق
سێشەممە 22 شوبات 2022 - 22:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=7127
ئەمڕۆ سێشەممە سێ کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە چەند ناوچەیەکی عێراق لەلایەن گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی کرانە ئامانج.
ئەم هێرشانە لە پارێزگاکانی زیقار، ئەنبار و بابل ئەنجام دراون و گروپی “اصحاب الکهف” بەرپرسیارێتی دوو لەو هێرشانەی لە ئەستۆ گرتووە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، لە سەرەتای وەزی بەهاری ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ ٢٥٢ هێرش لەلایەن گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی بۆ سەر کاروانەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق ئەنجام دراون.
لێدوانەکان