فڕۆکەکانی ئەمریکا چیان لە پەنابەرانی ئەفغانی کرد؟

دووشەممە 21 شوبات 2022 - 17:17
https://kurdish.iswnews.com/?p=7098

هێزەکانی ئەمریکا لە کاتی کشانەوەیان لە ئەفغانستان، بە درێژایی دوو هەفتەدا دوای ڕووخانی حکوومەتی ئەشرەف غەنی ١٢٤ هەزار کەسیان لەو وڵاتە بۆ دەرەوە گواستەوە.

دوای ڕووخانی حکوومەتی ئەشرەف غەنی و گرتنە دەستی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە لەلایەن تاڵیبانەوە، هەزاران کەس لەوانەی بۆ هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ کاریان کرد بوو، ئامادەی بەجێهێڵانی ئەفغانستان بوون.
وەزارەتی دەرەوە و بەرگری ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنێکی چڕ و لە ماوەی دوو هەفتەدا ئەو کەسانەی کە لە بوارە جیاجیاکان وەک: سەربازی، هەواڵگری و تەکنیکی لەگەڵ ئەوان کاریان کرد بوو، لە ئەفغانستان بۆ دەرەوەی ئەو وڵاتە گواستەوە.

ئەو کەسانە لە رێگەی فڕۆکەخانەی کابوڵەوە بۆ بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ئەڵمانیا، ئیمارات و قەتەر گواسترانەوە کە ژمارەیان نزیکەی ١٢٤ هەزار کەس ڕاگەیەنراوە.
لە کۆی گشتی ئەو کەسانە، ٣٥٠٠ کەسیان ڤیزای هەمیشەیی ئەمریکا هەیە و ٣٦ هەزار کەسیش لە بەرنامەی نیشتەجێبوونی کاتیدا تۆمار کراون.
ئەوانەی تریش گواستراونەتەوە بۆ کامپەکانی ئیمارات و قەتەر و هەوڵی وەرگرتنیان لە وڵاتانی ئەمریکی و ئەوروپی دەدەن.

کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان سەرەتای پێشهاتە نوێیەکانی ئەفغانستان بوو. لە دانوستانەکان لەگەڵ تاڵیبان و ڕووخانی حکومەتی ئەشرەف غەنی دەستی پێکرد و بە هێرشێکی خۆکوژی داعش لە فڕۆکەخانەی کابوڵ کە بە هۆیەوە ١٧٠ کەسی سڤیل و ١٣ سەربازی ئەمریکی کوژران، کۆتایی هات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *