چاودێریکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا لەلایەن هێزەکانی فەرەنسا لە دەریای سپی ناوەراست + وێنەکان

دووشەممە 21 شوبات 2022 - 09:37
https://kurdish.iswnews.com/?p=7074

سوپای فەرەنسا بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک لە چاودێریکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا لە ئاسمانی دەریای سپی ناوەڕاست هەواڵی دایەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وێنە بڵاوکراوەکان لەلایەن سوپای فەرەنساوە دەریدەخات کە فڕۆکەیەکی توپۆلف تو-٢٢ ئێم٣ لەلایەن دوو فڕۆکەی سوخو٣٥ و سوخو٣٠ پاسەوانی دەکرێت.
ئەم وێنانە لە ١٩ی شوبات لەلایەن کەشتی فرۆکە هەڵگری فەرەنسی “شارال دوگل” تۆمار کراوە.
کەشتیەکە یەکێک لە کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکانی ناتۆیە کە لەگەڵ کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکانی “هری ئێس ترومن” و “کونت دی کاوەر” لە ڕۆژھەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست ئامادەبوونیان هەیە.

ڕوسیا ژمارەیەک فڕۆکەی ستراتیژی توپۆلف تو-٢٢ ئێم٣ (Tu-22M3) و چەندین فڕۆکەی میگ-٣١ی لە بنکەی حەمیمیم لە سوریا بۆ بەشداریکردن لە ڕاهێنانی دەریایی لە دەریای ناوەڕاست جێگیر کردووە. لە ١٩ی شوبات، فڕۆکەیەکی میگ-٣١ی ڕووسی مووشەکێکی “کینجاڵ” کە خێراییەکەی زیاترە لە دەنگ بە سەر دەریای سپی ناوەڕاستدا تەقاندەوە.

شایانی باسە موشەکی کینجاڵ یەکێکە لە چەکە ستراتیژییەکانی ڕوسیا کە لە مانگی ئازاری ٢٠١٨دا لەلایەن ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیاوە ئاشکرا کرا کە توانای هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی هەیە.
ڕاهێنانی دەریایی ڕوسیا لە دەریای ناوەڕاست لە کاتێکدا ئەنجام درا کە گرژییەکانی نێوان مۆسکۆ و ناتۆ لەسەر قەیرانی ئۆکرانیا ڕووی لە زیادبوون بوو.

هەڵگرتنی چەکی کینجاڵ لەلایەن فڕۆکەیەکیمیگ-٣١ی ڕووسی
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *