وردەکاری تەقینەوەی بەندەری جەددە بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان

یەکشەممە 20 شوبات 2022 - 00:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=7036

بە پێی راپۆرتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ئەنجامی هێرشی بەلەمێکی ئینتحاری ئەنساروڵڵا بۆ سەر کەشتیەکی نەوتهەڵگری سەنگافوری لە کەنارەکانی بەندەری جەددە، کەشتیەکی سەر بە هێزە دەریاییەکانی عەرەبستانی سعوودیش زیانی بەر کەوتووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر هێرشەکەی بەلەمێکی ئینتحاری ئەنساروڵڵا بۆ سەر کەشتیەکی نەوتهەڵگری سەنگافوری لە کەنارەکانی بەندەری جەددە لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، سەرەرای نەوتهەڵگری سەنگافوری BW Rhine، کەشتیەکی دیکەش کراوەتە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتەکە ناوی کەشتیەکە “بۆریدە” و سەر بە هێزە دەریاییەکانی عەرەبستانی سعوودیە. بە هۆی هێرشەکەوە لای ڕاستی کەشتی “بۆریدە” زیانی جیدی بەر کەوتووە و دوای تێپەڕبوونی ماوەی ساڵێک لە هێرشەکە، تا ئێستا لە بنکەی دەریایی مەلیک فەیسەڵ بەجێ هێڵراوە.

شایانی باسە، نەوتهەڵگری BW Rhineی سەر بە کۆمپانیای هافنیای سەنگافور لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە کاتی بەتاڵ کردنی گازوایلەکەی، لە بەندەری جەددە بە بەلەمێکی ئینتحاری ئەنساروڵڵا کرایە ئامانج. تەقینەوەکە نەبووە هۆی ڕژانی نەوت و پیسبوونی دەریاکە، بەڵام بەهۆی ئاگرەکەوە بە سەختی زیان بە کەشتیەکە گەیشتووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *