پێشهاتەکانی ئەفغانستان و پاکستان، ١٩ شوباتی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە هێرشەکانی ئەم دواییەی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بۆ سەر پێگەکانی تاڵیبان لە پارێزگاکانی پەنجشیر و کابوڵ، بە لایەنی کەمەوە ١١ کەس لە هێزەکانی تاڵیبان کوژران و برینداربوون.
١- کابوڵ:
هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە کوژرانی هەشت ئەندامی تاڵیبان لە هێرشێکی ئەو هێزانە هەواڵیان دایەوە.
٢- کۆنەر:
-لە هێرشێکی داعش لە شارۆچکەی سوکی، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تاڵیبان تێکشکا و سەرنشینانی کوژران و برینداربوون.
-هێزەکانی پاکستان هێرشێکی تۆپخانەییان کردە سەر چەند ناوچەیەکی شارۆچکەی سەرکانو. بە هۆی ئەم هێرشەدا شەڕە تەقە لە نێوان تاڵیبان و سوپای پاکستان ڕوویدا.
٣- پەنجشیر:
لە هێرشێکی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بۆ سەر پێگەکانی تاڵیبان لە شارۆچکەی دەرێ، سێ ئەندامی تاڵیبان کوژران.
٤- بادغیس:
بە هۆی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە نزیک مزگەوتی گەورەی شاری قەلعە نۆ، کەسێکی سڤیل گیانی لە دەستدا و ٢٠ کەسی دیکە برینداربوون.
٥- بەغلان:
-سەرچاوە خۆجێییەکان لە شەڕ و پێکدادانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود و تاڵیبان لە شارۆچکەی ئەندراب هەوڵیان دایەوە.
-هەلیپکۆپتەرەکانی تاڵیبان پێگەکانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود-یان لە شارۆچکەی ئەندراب بۆردومان کرد.
٦- تەخار:
قاری فەسیح ئەلدین جێگری وەزیری بەرگری تاڵیبان لە گواستنەوەی ١٠ هەزار کەس لە هێزەکانی تاڵیبان بۆ سنورەکانی باکوری ئەفغانستان بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی ئەحمەد مەسعود و جموجۆڵەکانی تاجیکستان و ئۆزبەکستان هەواڵی دایەوە.
٧- پاکستان:
دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سوپای پاکستان لە دژی گروپە تیرۆریستییەکانی سەر سنورەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەفغانستان. سوپای پاکستان ئەم ئۆپەراسیۆنەی وەک وەڵامدانەوەیەک بە زیادبوونی هێرشەکانی تاڵیبانی پاکستان رایگەیاندووە.
لێدوانەکان