کانوونی دووەم خوێناویترین مانگی یەمەن

دووشەممە 14 شوبات 2022 - 20:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=6885

ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی لەگەڵ رایگەیاندی ئەوەی کە لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوو لە هەر کاتژمێردا یەک یەمەنی کوژراو یان بریندار بووە، مانگی کانوونی دووەمی بە خوێناویترین مانگەکان لە ساڵی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا زانی.

رێکخراوی« Save the Children» (إنقاذ الطفولة) کە لە بواری بەرگری کردن لە مافەکانی منداڵدا کار دەکات، رایگەیاند، مانگی رابردوو (کانوونی دووەم) لە خوێناویترین مانگەکانی یەمەن لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا بووە.

لە بەیاننامەی ڕێکخراوەکە هاتووە، لە ٦ی کانوونی دووەم تا ٢ی شوبات زیاتر لە ٢٢٠ کەسی گەورە و ١٥ منداڵ کوژراون و زیاتر لە ٣٥٤ کەسی گەورە و ٣٠ منداڵ برینداربوون و مەترسی ئەوە ھەیە کە ئاماری دروست زیاتر لەوە بێت.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە مانگی رابردوودا لە هەر کاتژمێردا یەک کەسی سڤیل کوژراو یان بریندار بووە. ژمارەی قوربانیانی خەڵکی سڤیل بە بەراورد بە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ کە ٢٠٩ کەس بووە، نزیکەی سێ ئەوەندە بەرز بووەتەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١دا ڕایگەیاند، زیاتر لە ٣٧٧ هەزار کەس بەشێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە شەڕی حەوت ساڵەی یەمەندا کوژراون. هەروەها شەڕەکە ١٢٦ ملیار دۆلار زیانی ئابووری بە یەمەن گەیاندووە و زۆربەی دانیشتوانی ٣٠ ملیۆنی ئەو وڵاتە پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە.

لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٥ەوە، هاوپەیمانیەک بە سەرۆکایەتی سعودیە، هێرشە قورسە ئاسمانی، زەمینی و دەریاییەکانی بۆ سەر وڵاتی هەژاری یەمەن بە مەبەستی گەڕاندنەوەی دەسەڵات بۆ «عەبد ربە مەنسور هادی» سەرۆکی دەست لەکارکێشانەوەی یەمەن، دەست پێ کردووە.

ئەم هێرشانە بووەتە هۆی تێکدانی ژێرخانی یەمەن و بڵاوبوونەوەی هەژاری و بێکاری و نەخۆشیی لەم وڵاتە هەژارە عەرەبیەدا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *