تەقاندنەوەی خانووی هاوڵاتییەکی فەڵەستینی لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە + ڤیدیۆ

دووشەممە 14 شوبات 2022 - 13:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=6881

سەرچاوە خۆجێییەکان رایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشێکی هێزەکانی زایۆنیستی بۆ سەر ڕۆژئاوای جنین لە کەرتی ڕۆژئاوا، گەنجێکی فەڵەستینی شەهید و ١٠ کەسی دیکە برینداربوون. ئەو هێزانە لەم هێرشەدا خانووی هاوڵاتییەکی فەڵەستینیان تەقاندەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بە دەیان زرێپۆش هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی “السیله الحارثیه” لە جنین.

لە پێکدادانی هێزەکانی زایۆنیستی لەگەڵ گەنجە فەڵەستینیەکان و بە تەقەی ئەو هێزانە گەنجێکی فەڵەستینی ١٧ ساڵان بە ناوی موحەمەد ئەکرەم شەهید و ١٠ کەسی دیکە برینداربوون.

شەوی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی زایۆنیستی بۆ لەناوبردنی خانووی مەحموود غالب هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی “السیله الحارثیه” و بەهۆیەوە پێکدادانی سەخت لە ناوچەکە ڕوویدا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *