پێشهاتەکانی یەمەن، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٢

دووشەممە 14 شوبات 2022 - 11:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=6876

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە باشوری پارێزگای ئەلحودەیدە، چوار کەسی سڤیل بوونە قوربانی.

١- حەجە:
-بە هۆی هێرشەکانی ئەنسارۆڵڵا بۆ تێکشکاندنی گەمارۆی شارۆچکەی حەرەز، هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە جارێکی تر لە بنکەی ئەلمحسام و گوندەکانی دەوروبەری کشانەوە. پێکدادانەکان لە دەوروبەری حەرەز بەردەوامە.
-لەئێستادا جەبەل ئەلهیجە، جەبەل ئەلمحسام، بنکەی ئەلمحسام، گوندی ئەلحوسلە، ئەلعوجرە و ئەلراحە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئەنساروڵڵا دایە.

٢- هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی سعودیە:
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ٣٨ جار ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەنساروڵڵا بۆردومان کردووە.

٣-ئەلحودەیدە:
-هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ٥٢٣ جار ئاگربەست لەم پارێزگایەی پێشێل کردووە.
-بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە ناوچەی ئەلمسلب لە ئیدارەی ئەلتەحیا، کەسێک گیانی لە دەستدا و سێ منداڵی بریندار بوون.

٤- سەعدە:
-لە ئەنجامی هێرشە تۆپخانەییەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر ئیدارەی ئەلشدا و ئەلروقو، کەسێکی سڤیل گیانی لە دەستدا و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.
-هێرشێکی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر باشوری دەروازەی علب لەلایەن ئەنساروڵڵاوە پووچەڵ کرایەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *