کوژرانی پاسەوانانی عەبدولحەمید خۆراسانی لەلایەن هێزەکانی ئەحمەد مەسعودەوە

یەکشەممە 13 شوبات 2022 - 16:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=6859

بە هۆی هێرشێکی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بۆ سەر گردبوونەوەیەکی تاڵیبان، سێ پاسەوانی عەبدولحەمید خۆراسانی فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای پەنجشیر کوژران.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شوێنی گردبوونەوەی عەبدولحەمید خۆراسانی فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی تاڵیبان لە پارێزگای پەنجشیر و هێزەکانی، لە شاری بازارەک لەلایەن هێزەکانی ئەحمەد مەسعودەوە هێرش کرایە سەر. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا سێ پاسەوانی خۆراسانی کوژران.
دوای هێرشەکە گەڕان و پشکنین لە ناوچەکە لەلایەن تاڵیبانەوە دەستی پێ کرد کە بە هۆیەوە سێ کەسی سڤیل دەستگیر کران.

لەلایەکی دیکەوە کەسێک بە ناوی “تاها پەنجشیری” لەگەڵ هێزەکانی ژێر فەرمانی لە شارۆچکەی حسەی یەکەم لە پارێزگای کاپیسا دژایەتی خۆیان بۆ تاڵیبان راگەیاندووە.
سەرچاوە خۆجێییەکان لە پەنجشیر رایانگەیاندووە کە زۆربەی چەکدارانی ژێر فەرمانی ئەو لە هێزەکانی حکومەتی پێشووی ئەفغانستانن.

جموجۆڵی گروپە چەکدارەکان لە ئەفغانستان لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا بە شێوەی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە.

وێنەی سەرەوە تایبەتە بە عەبدولحەمید خۆراسانی فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی تاڵیبان لە پارێزگای پەنجشیر.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *