ئەمریکا پیلانی هەڵهاتنی سەرکردەکانی داعشی لە زیندانەکانی عێراق داڕشتووە
یەکشەممە 13 شوبات 2022 - 13:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=6856
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات لە سەر هەبوونی پیلانێکی نێودەوڵەتی کە یارمەتیدەری هەڵهاتنی سەرکردەکانی داعش لە زیندانەکانی ئەم وڵاتە دەبێت.
عارف حەمامی ڕایگەیاند کە پیلانێکی گەورە هەیە بۆ هەڵهاتنی زیندانییەکانی داعش بە تایبەت سەرکردەکانی ئەو گرووپە لە زیندانەکانی عێراق و ئەم پیلانەش لە زیندانەکانی پارێزگای ئەنبارەوە جێبەجێ دەکرێت کە زۆرترین سەرکردەی داعشیان تێدایە.
ناوبراو سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەو پیلانەش وتی کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ویستی ئەوەیان هەیە لە ڕێگای هێزە ناوخۆییەکانەوە ئاسایشی عێراق بخەنە مەترسییەوە و پشێوی بێننەوە بۆ ئەوەی کە ئاستەنگی ئەمنی زیاتر لە عێراق درووست بکەن.
جام کوردی
لێدوانەکان