وەڵامی یەکلاکەرەوەی خۆڕاگری فەڵەستین بە داواکاری قاهیرە و تەلئەبیب
هەندێک لە سەرچاوەکانی میسری لە هەوڵەکانی قاهیرە بۆ ڕێگری کردن لە دروستبوونی گرژی لە کەرتی غەزە دوای تیرۆرکردنی چەند ئەندامێکی خۆڕاگری فەڵەستینی لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە، هەوڵیان داوەتەوە.
سەرچاوەکانی میسری باس لە هەوڵەکانی چڕی دەزگای هەواڵگری میسر بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە دوای شەهید کردنی سێ ئەندامی “کەتیبەکانی شەهیدانی ئەقسا” لە شاری نابلۆسی باکوری کەرتی ڕۆژئاوا لەلایەن رژێمی زایۆنیستیەوە دەکەن.
ماڵپەڕی “ئەلعەرەبی ئەلجەدید” بە وتەی ئەو سەرچاوانە رایگەیاند کە ئامانجی میسر ڕێگرتنە لە هەر جۆرە ئۆپەراسیۆنێک کە ببێتە هۆی دروستبوونی گرژی لە ناوچە داگیرکراوەکان یان گواستنەوەی گرژییەکان بۆ کەرتی غەزە و ناوچەکانی دەوروبەری، بە تایبەتی کە گەنجانی فەڵەستینی توانیانە بە تێپەڕبوون لە دیواری ئەمنی کەرتی غەزە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای رژێمی زایۆنیستی بسووتێنن.
ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان خستەڕوو کە سەرکردەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی دەرفەتی پەیوەندی بەرپرسانی میسریان قۆستەوە و سەبارەت بارودۆخی زیندانەکان و ڕاگرتنی ئەو دەستدرێژی و سزاکانی بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی دژی زیندانیان، پەیامێکیان ئاراستەی ئەو رژێمی کردەوە.
بەرپرسانی حەماس جەختیان لە لایەنی میسری کردۆتەوە کە ئاوەدانکردنەوەی غەزە هەرگیز نابێتە ئامرازێک بۆ بێدەنگ کردنەوە و دوور خستنەوەیان لە پرسە سەرەکیەکان وەک قودس و دیلە فەڵەستینیەکان.
سێ شەممەی رابردوو دوای تیرۆرکردنی سێ ئەندامی “کەتیبەکانی شەهیدانی ئەقسا” باڵی سەربازی بزووتنەوەی فەتح لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە لە شاری نابلۆس، گروپە خۆڕاگرییەکانی فەڵەستینی جەختیان کردەوە کە وەڵامی ئەم تاوانە دەدەنەوە.
لێدوانەکان