بەحرەین هەواڵی جێگیرکردنی ئەفسەرێکی ئیسرائیلی لە مەنامە پشتڕاست کردەوە

شەممە 12 شوبات 2022 - 15:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=6824

بەحرەین پشتڕاستی کردەوە کە ئەفسەرێکی ئیسرائیلی لە مەنامە جێگیر دەکرێت.

رۆیتەرز بە گواستنەوە لە هەواڵدەری حکومەتی بەحرەین رایگەیاند، ڕۆژی شەممە وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین لەبەیاننامەیەکدا دووپاتیکردۆتەوە کە ئەفسەرێکی ئیسرائیلی لەو وڵاتەدا جێگیر دەکرێت.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەم دانانە پەیوەندی بە چالاکی هاوپەیمانیەکی نێودەوڵەتی بێ ناوە کە لە ٣٤ وڵات پێک دێت.
هەواڵەکان پێشتر ئاماژەیان بەوە دا بوو کە ڕژێمی زایۆنیستی ئەفسەرێکی دەریایی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستێکی فەرمی لە بەحرەین دەنێرێت.

میدیاکانی زایۆنیستی ڕاشیانگەیاندووە کە ئەفسەرەکە لە هەفتەکانی داهاتوودا دەگاتە بەحرەین و ئەرکی هەماهەنگی پەیوەندیەکانی نێوان کەشتی گەلی پێنجەمی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە بەحرەین دەبێت.

ئەمە یەکەمجارە ئەفسەرێکی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە فەرمی بۆ وڵاتێکی عەرەبی دەنێردرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *