کاردانەوەی میدیاکانی زایۆنیستی بە پەردەلادان لەسەر موشەکی «خەیبەر شکێن»
موشەکی ستراتیژی دوورهاوێژی “خەیبەر شکێن” کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی چل و سێهەمین سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ئاشکرا کرد، سەرنجی میدیاکانی زایۆنیستی ڕاکێشا و لە چەندین بەرنامەدا تاوتوێ پەیامەکانی ئاشکراکردنی ئەم موشەکەیان بۆ ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە.
موشەکی ستراتیژی دوورهاوێژی خەیبەر شکێنی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران لە چوارشەممەی رابردوو ٩ی شوبات بە ئامادەبوونی محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمیر عەلی حاجیزادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی ئێران نمایش کرا.
میدیاکانی رژێمی زایۆنیستی دوای نمایش کردنی خەیبەر شکێن لە چەندین بەرنامەی جیاجیادا تاوتوێ پەیامەکانی ئەم موشەکەیان بۆ ئەو رژێمە کردەوە.
شیکەرەوە زایۆنیستەکان پێیان وایە ئاشکراکردنی ئەم موشەکە پێشکەوتووە هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولێکی نوێی گفتوگۆکان لە ڤیەننا بێ پەیوەندی نیە و ئەوە دەخاتە ڕوو کە لە ئەگەری شکستی دانوستانەکان، وڵاتانی دانوستانکار بە تایبەت ئەمریکا دەخاتە چاڵنجەوە.
کاردانەوەی میدیاکانی زایۆنیستی
هەندێک لە میدیاکانی زایۆنیستی ئامانجی ئێران لە ئاشکراکردنی مووشەکە نوێیەکەی لەم کاتەدا، وەک ئاماژەیەک بۆ دانوستانکارانی ڕێکەوتنە نوێیەکەی ئەتۆمی، ڕژێمی زایۆنیستی و هەندێک لایەنی تر زانیوە، و شەڕ و هەڵکشانی گرژییەکانیان بەدیلی ڕێکەوتنێکی خراپ بۆ ئێرانییەکان ناو بردووە.
«حێزی سەمانتۆڤ» شیکەرەوەی کاروباری وڵاتانی عەرەبی لە کەناڵی ١٣ی ڕژێمی زایۆنیستی گوتی: ئێران مووشەکی بالیستی دروستکراوی سوپای پاسداران بە مەودای ١٤٥٠ کیلۆمەتری ئاشکرا کرد کە لە ڕووی تیۆرییەوە توانای گەیشتن بە خاکی ئیسرائیلی هەیە. ئەوە دوورهاوێژترین موشەکیان نییە و ئەوان موشەکیان بە مەودای ٢٠٠٠ کیلۆمەتریش هەیە.
ناوبراو لە گفتوگۆکەدا ئاماژەی بەوەدا کە ئێران باسی مەودا و توانای تێپەڕاندنی قوبەی ئاسنینی ئەو موشەکەی کردووە کە دەبێت تاوتوێی بکرێت.
ئاشکراکردنی مووشەکی بالیستی بە مەودای ١٤٥٠ کیلۆمەتر جارێکی تر ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی نیگەران کردەوە، ئەویش لەبەر ئەوەیە کە مەودای ئەم موشەکە توانای گەیشتن بە هەموو ناوچەکانی فەلەستینی داگیرکراوی هەیە.
دووری ئێران تا ڕاکتۆری دیمۆنا، ١٢٩٦ کیلۆمەتر و ١٣١٥ کیلۆمەتر تا تەلئەبیبە، واتە هەر موشەکی خەیبەر شکێن بە ئاسانی دەگاتە قوڵایی ناوچەکانی فەلەستین.
ڕۆژنامەی عیبری «ئیسرائیل هیوم» لەمبارەیەوە گوتی، ناوی مووشەکی «خەیبەر شکێن» بە ڕوونی ئەوە دەریدەخات کە مەبەستەکەی «ئیسرائیل»ـە.
ڕۆژنامەکە هەروەها نوسیویەتی: ڕۆژێک دوای دەستپێکردنی هەشتەمین خولی دانوستانە ناوکییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز، ئێران بە خستنەڕووی مووشەکی نوێی بە مەودای ١٤٥٠ کیلۆمەتر، ئەوەی خستە بەر باس کە دەتوانێت ئیسرائیل و زۆربەی بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بکاتە ئامانج.
پسپۆڕانی ئیسرائیلی وێڕای تاوتوێکردنی تایبەتمەندی و تواناکانی مووشەکە نوێیەکە لە ڕووی مێژووییەوە سەرنجیان خستە سەر گرنگیی مانای قووڵی مووشەکی خەیبەر شکێن و بۆیان دەرکەوت کە بە هەڵبژاردنی ئەم ناوە ئێرانییەکان دەیانەوێت پەیامێکی ڕوون بۆ ئیسرائیل بنێرن، ئەویش ئەویە کە چارەنووسیان هەمان چارەنووسی ئەو یوهوودیانەیە کە لە شاری خەیبەر ڕووبەڕووی حەزرەتی محەمەد (د.خ) بوونەوە و تووشی شکستێکی سەخت بوون.
مەودای ١٤٥٠ کیلۆمەتری مووشەکی خەیبەر شکێن و توانای هێرشکردنە سەر ڕژێمی داگیرکەر و زۆربەی بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا تەنیا شتێک نییە کە بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی تەلئەبیب نیگەران بکات، بەڵکو توانای تێپەراندنی قەڵغانە مووشەکییەکان، بابەتێکە کە بە وتەی چاودێران بە هۆی تێکەوتە ئەمنی و ستراتیژییەکانیەوە لە «ئیسرائیل» و ڕۆژئاوا خەریکی تاوتوێکردنی ئەم بابەتەن.
تایبەتمەندییەکانی موشەکی خەیبەر شکێن
موشەکی ستراتیژی خەیبەر شکێن مووشەکێکی سووتەمەنی ڕەقە و لە کاتی کەوتنە خوارەوە توانای تێپەڕاندنی قەڵغانە مووشەکییەکانی هەیە و دیزاینە باشەکەی بووەتە هۆی ئەوەی کێشی بەرامبەر بە نموونەکانی دیکەی هاوشێوە بۆ یەک لەسەر سێ و ماوەی ئامادەکردن تا هاویشتنی بۆ یەک لە سەر شەش دابەزیوە.
چالاکی و خێرایی زۆری لە پێکانی ئامانجەکان لە دووری ١٤٥٠ کیلۆمەتری لە تواناکانی دیکەی ئەم موشەکەیە.
یەکێک لە سوودەکانی دیکەی موشەکی خەیبەر شکێن توانای کۆنترۆڵکردنی سەری موشەک دوای جیابوونەوەی لە موشەکە کە بۆ دڵنیابوون لە بە وردی پێکانی ئامانج و تێپەراندنی موشەکە هێرشبەرەکانە کە لەلایەن هەر سیستمێکی بەرگری ئاسمانییەوە ئاراستەی دەکرێت و هەروەها پێویستی بە سووتەمەنی کەمە.
لێدوانەکان