پێشهاتەکانی ئەفغانستان و پاکستان، ١١ی شوباتی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپی تاڵیبانی پاکستان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ئەم دواییە بۆ سەر پاسەوانانی سنووری پاكستانی لە ئەستۆ گرت کە بە هۆیەوە پێنج سەربازی پاکستانی کوژرا بوون.
١- پەنجشیر:
-مولا عەبدوڵحەق وەسیق سەرۆکی زانیاری و جێگری وەزارەتی بەرگری تاڵیبان لەگەڵ زانایانی ئایینی و ژمارەیەک خەڵکی پارێزگای پەنجشیر دیدار و گفتوگۆی کرد.
-ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی تاڵیبان بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە شاری بازارەک تێکشکا و تەواوی سەرنشینانی کوژران و برینداربوون.
-هێزەکانی تاڵیبان گەمارۆی دۆڵی پارندە-ی شاری بازارەک-یان دا و ژمارەیەک کەسی سڤیلیان دەسبەسەر کرد.
٢-کابوڵ:
-وەزارەتی بەرگری تاڵیبان رایگەیاند کە پێنج فڕۆکەوانی حکومەتی پێشوو کە هەڵاتبوون، بە هەماهەنگی لەگەڵ تاڵیبان بۆ ئەفغانستان گەڕانەوە.
-ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی تاڵیبان بە بۆمبێکی موگناتیسی لە کابوڵ کرایە ئامانج کە بە هۆیەوە ژمارەیەک لە هێزەکانی تاڵیبان کوژران و برینداربوون.
٣- بەلخ:
هێزە هەواڵگریەكانی تاڵیبانی دوو ئەندامی گروپی تیرۆریستی داعش-یان لە دەروازەی سنوری حیرتان دەسبەسەر کرد.
٤- نیمرۆز:
تاڵیبان پزیشکێکی ئێرانی بە ناوی جەواد قوربانی لە ناوچەی دووی شاری زەڕنج لە دەست ڕفێنەرەکان ئازاد کرد.
٥- بەدەخشان:
بە بۆمبێکی دەستی هێرشی کرایە سەر قاری ئەبوبەکر، بەرپرسی ناوچەی چواری فەیزئاباد. هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
٦- لغمان:
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی بەجێ ماوە لە شەڕی ساڵانی رابردوو، کەسێکی سڤیل گیانی لە دەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
٧- نەنگەرهار:
تیرۆریستانی داعش ئەندامێکی تاڵیبانیان لە شارۆچکەی کامێ تیرۆر کرد.
٨- پاکستان:
گروپی تاڵیبانی پاکستان بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ئەم دواییە بۆ سەر پاسەوانانی سنووری پاكستانی لە ئەستۆ گرت کە بە هۆیەوە پێنج سەربازی پاکستانی کوژرا بوون.
لێدوانەکان