ڤیدیۆ: سوپای پاسدارانی ئێران مووشەکێکی ستراتیژی دوورهاوێژی ئاشکرا کرد

پێنجشەممە 10 شوبات 2022 - 09:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=6770

سوپای پاسدارانی ئێران مووشەکێکی ستراتیژی دوورهاوێژی بە ناوی “خەیبەر شکێن”ی ئاشکرا کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی یادی ٤٣ ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، سوپای پاسدارانی ئێران مووشەکێکی ستراتیژی لە جیلی سێیەمی مووشەکە دوورهاوێژەکانی خۆی ئاشکرا کرد کە تایبەتمەندییەکی زۆر گرنگی هەیە.

موشەکی ستراتیژی خەیبەر شکێن مووشەکێکی سووتەمەنی ڕەقە و لە کاتی کەوتنە خوارەوە توانای تێپەڕاندنی قەڵغانە مووشەکییەکانی هەیە و دیزاینە باشەکەی بووەتە هۆی ئەوەی کێشی بەرامبەر بە نموونەکانی دیکەی هاوشێوە بۆ یەک لەسەر سێ و ماوەی ئامادەکردن تا هاویشتنی بۆ یەک لە سەر شەش دابەزیوە.

چالاکی و خێرایی زۆری لە پێکانی ئامانجەکان لە دووری ١٤٥٠ کیلۆمەتری لە تواناکانی دیکەی ئەم موشەکەیە.

ئەم موشەکە لە بیرۆکە تا وەبەرهێنانی لە لایەن زانایانی هێزی ئاسمانی و مووشەکی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە ئەنجام دراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *