دەنگی تەقینەوە، ئەبوزەبی هەژاندەوە + ڤیدیۆ

چوارشەممە 9 شوبات 2022 - 09:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=6727

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە شەقامی فاتیمە بنت موبارەکی ئەبوزەبی ڕوویدا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٩ی شوبات سەرچاوە خۆجێییەکان هەواڵی بیستنی دوو تەقینەوەیان لە ئەبوزەبی ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی دەوڵەتی ئیمارات ڕووداوەکە بەهۆی تەقینەوەی بوتلێکی غازەوە لە هۆتێل گۆڵدن تولیپ (golden tulip) بووە و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووە.

ڕووداوەکە لە کاتێکدا دێت کە ئەنساروڵڵا لە مانگی ڕابردوودا سێ جار بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر شارەکانی ئیمارات. بۆیە دوای تەقینەوەکەی ئەم بەیانییە، هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گومانی هێرشێکی دیکەیان لەلایەن ئەنساروڵڵاوە کرد بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *