بە چوار درۆن هێرش کرایە سەر ئیمارات

پێنجشەممە 3 شوبات 2022 - 09:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=6528

گروپی “الویه الوعد الحق” بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر شاری ئەبوزەبی لە ئەستۆ گرت.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕۆژی رابردوو گروپی “الویه الوعد الحق” بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە هێرش بۆ سەر دامەزراوە هەستیارەکانی شاری ئەبوزەبی بە چوار درۆن هەواڵی دایەوە. هەر لەم بارەیەوە وەزارەتی بەرگری ئیمارات هێرشەکەی پشتڕاست کردەوە و تێکشکاندنی سێ درۆنی نەناسراوی راگەیاند.

بە لەبەرچاوگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی”گەردەلوولی یەمەن”ی ئەنساروڵڵا، ئەمە چوارەمین هێرشی راستەوخۆی گروپە خۆڕاگریەکان بۆ سەر خاکی ئیماراتە کە لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا لە دژی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *