ڕۆژە ڕەشەکانی تاڵیبان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان
ژمارەیەک چەکداری تاڵیبان لە تەقینەوەیەکدا لە ماڵی پارێزگاری تاڵیبان لە تەخار کوژراون و برینداربوون.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بەردەم ماڵی “نورئەدین” پارێزگای تەخار لە شاری تالیقان تەقییەوە. سەرچاوەکانی تاڵیبان رایانگەیاندووە تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەوە. بەڵام سەرچاوە خۆجێییەکان باس لە کوژرانی ژمارەیەک لە پاسەوانەکانی پارێزگاری تەخار-یان کردووە.
تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی موگناتیسییەوە بووە کە پێش چوونە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلەکە بۆ ماڵی پارێزگاری تەخارەوە پێوە لێکنراوە. ئەگەری ئەوە هەیە هێرشەکە لە لایەن داعشەوە ئەنجام درا بێت.
لەلایەکی دیکەوە، لە هێرشێکی داعش بۆ سەر دوو چەکداری تاڵیبان لە گوندی پشتی شارۆچکەی سەرکانو لە پارێزگای کۆنەر، ئەندامێکی تاڵیبان کوژرا و یەکێکی دیکە بریندار بوو.
سەرچاوە خۆجێیەکانی پارێزگای کۆنەر لە تەقینەوەی مینێک لە شارۆچکەی مانوگی هەوڵیان داوەتەوە کە بووەتە هۆی برینداربوونی چوار کەس لەوانە منداڵێکی سێ ساڵان.
لە پارێزگاکانی پەنجشیر و بەغلان هەروەها شەڕ و پێکدادانی تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە ناوچە شاخاوییەکان بە شێوەی ناوبەناو بەردەوامە. لە تازەترین هەواڵی ناوخۆیی لەو ناوچانەدا هاتووە کە پارێزگاری تاڵیبان لە ناحیەی بەگرامی سەر بە پارێزگای پەروان لەگەڵ دوو پاسەوانەکەی لەلایەن هێزەکانی ئەحمەد مەسعودەوە کوژراوە.
نائارامییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان لە کاتێکدا بەردەوامە کە تاڵیبان چەندین جار هێرشەکانی گروپی تیرۆریستی داعش و هێزەکانی ئەحمەد مەسعودیان لە ئەفغانستان ڕەتکردۆتەوە و تایبەت بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە زانیوە. بەڵام زیانە گیانییەکانی ڕۆژانە و ڕاپۆرتەکانی سەرچاوە خۆجێییەکان جەخت لە ڕۆژە ڕەشەکانی تاڵیبان لەو ناوچانە دەکەنەوە.
لێدوانەکان