ئیسرائیل سیستەمی بەرگری ئاسمانی بە ئیمارات دەفرۆشێت!
دوای سەردانەکەی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنستی بۆ ئەبوزەبی، ئیسرائیل بڕیاری دا سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەو وڵاتە بفرۆشێت.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کەناڵی ١٣ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل رایگەیاند کە هاوکات لەگەڵ یەکەم سەردانی فەرمی “ئیسحاق هێرزۆک” سەرۆکی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ ئەبوزەبی، دانوستانەکان بۆ فرۆشتنی ژمارەیەک سیستەمی ئاگادارکردنەوەی سەرەتایی هێرشی موشەکی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی بە ئیمارات ئەنجام دەدرێت. لەئێستادا ئەبوزەبی سوود لە سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی کوریای باشور وەردەگرێت.
لە راپۆرتی کەناڵەکەدا هاتووە کە فرۆشتنی سیستەمی بەرگری “قوبەی ئاسنین” بە ئیمارات سەرەتای دروستبوونی تۆڕێکی سیستەمی بەرگری ناوچەیی بۆ ئیسرائیل دەبێت کە هۆشداری دەداتە ئێران لە ئەگەری هەر هێرشێکی بۆ سەر تەلئەبیب!
بە پێی میدیاکانی عبری، ئیسرائیل تا ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ فرۆشتنی “قوبەی ئاسنین” بە ئیمارات و سعودیە نەداوە. ئەم ڕژێمە هەروەها ئەو دەنگوانەی ڕەتکردوەتەوە کە باس لە فرۆشتنی سیستەمی بەرگری بە ڕیاز دەکات.
لە مانگی رابردوو کۆمپانیای زایۆنستی”ئەبەیت” لە واژۆکردنی گرێبەستێکی بە بەهای ٥٣ ملیۆن دۆلار بۆ سیستەمی بەرگری ئاسمانی لەگەڵ ئیمارات هەواڵی دابوویەوە. بڕیار وایە ئەم گرێبەستە لە ماوەی ٥ ساڵدا جێبەجێ بکرێت.
هاوکارییە سەربازی و لۆجستیەکانی ئیمارات لەلایەن ڕژێمی زایۆنستیەوە پەیوەندی بە دوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیسرائیلدا نییە. لە ساڵانی ڕابردوودا ئیمارات چەکی جۆراوجۆری لە ئیسرائیلییەکانەوە بۆ پاراستنی ناوچە سنوورییەکان و بیرە نەوتەکانی کڕیوە. هەروەها هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیل وەک ڕاوێژکار لە ئیمارات بوونیان هەیە.
لێدوانەکان