دوایین بارودۆخی سەربازی لە ڕۆژھەڵاتی سەعدە، ٢ی شوباتی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئەنساروڵڵا لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێک لە باکوری ڕۆژئاوای یەمەن، زیاتر لە ١٦٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە بیابانەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەعدەی لە ژێر کۆنتڕۆڵی هاوپەیمانی سعودیە دەرهێنا.
لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا بنکەی “الاسم”، بەرزاییەکانی “القذامیل”، “القاهره”، “الربعه”، “الرمله السودا” و “المهور” لەلایەن ئەنساروڵڵاوە کۆنترۆڵ کران.
ئەمساروڵڵا پێشتر و لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی فەجر ئەلسحرا لە ٢٤ی کانوونی یەکەم توانی بوو شارۆچکەی ئەلیەتمە و بەرزاییەکانی دەوروبەری کۆنترۆڵ بکاتەوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئاراستەی پێشڕەویەکانی ئەنساروڵڵا لەم ناوچانەدا، ئەگەری ئەوە هەیە ئامانجەکانی ئەنساروڵڵا لەم ئۆپەراسیۆنەدا بەم شێوەیە بێت:
١- دەرهێنانی کۆنترۆڵی ناوچە شاخاوییەکانی باکوری پارێزگای ئەلجەوف و ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای سەعدە لە ژێر دەسەڵاتی هاوپەیمانی سعودیە.
٢- دابینکردنی ئاسایشی ناوچە و ڕێگا و بانەکانی شارۆچکە بچووکەکان وەک: کەتاف، ئەلیەتمە و …
٣- کەمکردنەوەی فشار لە میحوەرەکانی دیکە و تێکدانی تەرکیزی حکومەتی دەست لە کارکێشاوەی مەنسوور هادی و پێکدادانەکانی مارب.
٤- زیادکردنی فشار لەسەر ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سعودیە کە هاوپەیمانی سعودیە ناچار دەکات هێزی زەمینی زیاتر لەو ناوچانەدا بڵاوبکاتەوە.
لێدوانەکان