کوژرانی منداڵێکی سوری لەلایەن پاسەوانانی سنووری تورکیا

دووشەممە 31 كانونی دووه‌م 2022 - 18:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=6479

لە ئەنجامی تەقەی پاسەوانانی سنووری تورکیا، منداڵێکی سوری لە سنووری سوریا لەگەڵ ئەو وڵاتە گیانی لەدەستدا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ منداڵێکی سوری بە ناوی “عەبدوڵڵا خالید سکیف” دانیشتووی گوندی ئەلدریە لە ڕۆژئاوای ئیدلب لەلایەن پاسەوانانی سنووری تورکیا کوژرا. بە پێی زانیارییەکان، عەبدوڵڵا لە کاتێکدا خەریکی کار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی نزیک سنوور بوو، بە هۆی تەقەی پاسەوانانی سنووری و بەرکەوتنی گوللە بە سینگیەوە بریندار بوو و هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئەنجامی نەبوو و گیانی لەدەستدا.

لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو هەروەها “محەمەد خەیر عەبدولسەلام”، دانیشتووی گوندی ئەلدریە لە کاتی کارکردن لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان، لەلایەن پاسەوانانی سنووری تورکیاوە کوژرا.
گوندی ئەلدریە کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای “درکوش” یەکێک لە دیارترین ڕێگاکانی قاچاغی مرۆڤ لە سوریا بۆ تورکیا دادەنرێت.

شایانی باشە بە پێی زانیارییەکانی ناوەندی تۆمار لە باکوری سوریا، لە سەرەتای دەستپێکردنی قەیرانی سوریا تا ئێستا ٤٩٢ کەسی سڤیل لەوانە ٩٤ منداڵ لەلایەن پاسەوانانی سنووری تورکیاوە کوژراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *