فراکسیۆنی فەتح: دەستگیرکردنی ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا، ڕاستیەکان ئاشکرا دەکات
ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا بە ناوی ئەکرەم ئەلقەیسی دەستگیر کراوە کە پەیوەندی لەگەڵ حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەیە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ عەباس ئەلزاملی سەرۆکی فراکسیۆنی فەتح لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند: بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و ئەو رووداوانەی کە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو ڕوویداوە، بە ئامانجی دروستکردنی فیتنە و تۆمەتبارکردنی گرۆپە خۆڕاگرییەکانە.
ناوبراو لەمبارەیەوە رایگەیاند: دەستگیرکردنی ئەنجامدەری هێرشە ڕۆکێتەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا سەلماندی کە لایەنە بیانی و ناوخۆییەکان لە پشت ئەم کردەوە و کردەوەکانی هاوشێوەی وەک، هێرشکردنە سەر بارەگای حزبەکان و ماڵی بەرپرسانن و ئامانجیان دروستکردنی فیتنە و تۆمەتبارکردنی گروپە خۆڕاگرییەکان و زیادکردنی ناکۆکییەکانی نێوان حزبەکانی شیعەیە.
شایانی باسە، ڕۆژی رابردوو یەکەی هەواڵگری کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق رایگەیاند، ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا بە ناوی ئەکرەم ئەلقەیسی دەستگیر کراوە کە پەیوەندی لەگەڵ حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەیە.
لێدوانەکان