ئامار و زانیارییەکانی ئەنساروڵڵا لە پێکدادانەکانی ساڵی ٢٠٢١ی یەمەن
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ عەمید یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری ساڵی ٢٠٢١ی شەڕی یەمەنی ڕاگەیاند.
ئاماری بڵاوکراوە لەلایەن یەحیا سەریع بەم شێوەیە:
-هێزەکانمان لە ساڵی ٢٠٢١دا ٢٢٣ ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرانە و ١٦٦ ئۆپەراسیۆنی دزەکردنی دوژمنیان پوچەڵ کردووە.
-لە درێژایی ساڵی ٢٠٢١دا فڕۆکە جەنگییەکانی دوژمن ٧١٠٠ هێرشی ئاسمانیان ئەنجام داوە کە بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی خەڵکی سڤیل و هەروەها زیان گەیشتن بە ژێرخانەکانی یەمەن.
-هێزەکانمان لە ساڵی ٢٠٢١دا ١٩٤ ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرانە و ٣٨٢ ئۆپەراسیۆنی پارتیزانیان ئەنجام داوە.
لە ساڵی ٢٠٢١دا هێزەکانمان چەندین ئۆپەراسیۆن وەک ئەلنەسر ئەلموبین لە سێ قۆناغدا و ئۆپەراسیۆنی ڕەبیع ئەلنەسر لە دوو قۆناغدا ئەنجام داوە. ئۆپەراسیۆنیە زەمینیەکانمان بووەتە هۆی کۆنترۆل کردنی چەند ناوچەیەک بە فراوانی ١٢٢٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە پارێزگاکانی مأرب، ئەلجوف، ئەلبەیزا، شبوە و ئەلحودەیدە.
-یەکەی ئەندازیاریی لە ٥٠١٠ ئۆپەراسیۆندا، هێزەکانی دوژمن، کەلوپەلە سەربازییەکان و بنکەکانیان کردووەتە ئامانج.
-کۆی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی یەکەی تۆپخانەیی گەیشتووەتە ٢١٩٢٥ ئۆپەراسیۆن، لەوانە: بە ئامانجگرتنی سەنگەرەکان، گردبوونەوەکان و کەلوپەلە سەربازییەکانی دوژمن.
-ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکانی یەکەی قەنناس بەدەستەکان لە ساڵی ٢٠٢١دا گەیشتووەتە ١٣١٩١ ئۆپەراسیۆن.
-سیستەمی بەرگری ئاسمانی ١٠٢٥ ئۆپەراسیۆنی ئەنجام داوە.
-٢٢ باڵافڕی سعودیە، لەوانە: ٦ درۆنی CH-4، ١٢ درۆنی سکان ئیگل، درۆنێکی MQ-9، دوو درۆنی RQ20 و درۆنێکی کارایل تێکشکاون. هەروەها دوو درۆنی وینگ لۆنگ٢ی ئیمارات و ٦٤ درۆنی سیخۆری بچووک لە ساڵی ٢٠٢١دا تێکشکاون.
-هێزی مووشەکی ٤٤٠ ئۆپەراسیۆنی ئەنجام داوە کە ٣٤٠یان هێزەکانی دوژمن لە ناوخۆی یەمەن و ١٠٠ ئۆپەراسیۆن گردبوونەوە و دامەزراوەکانی دوژمنیان لە دەرەوەی یەمەن کردووەتە ئامانج.
-هێزە ئاسمانییەکان (درۆن) ٤٤٩٧ ئۆپەراسیۆنی پشکنین و هێرشبەرانەیان دژی دوژمن لە ناوخۆ و دەرەوەی یەمەن ئەنجام داوە.
-لە ساڵی ٢٠٢١دا ٣٩٤ سەرباز و ئەفسەری سعودی و ٧٤٥ سەربازی سودانی کوژراون و برینداربوون. ژمارەی کوژراو و برینداران لە ریزەکانی بەکرێگیراوانی ناوخۆیی بۆ ٢٤ هەزار کەس بەرزبووەتەوە.
-لە ساڵی ٢٠٢١دا ١٧٤٩ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و نەفەر هەڵگر و ٢٥٣ رەشاش تێکشکاون یان زیانیان پێگەیشتووە و ٣٩ کۆگا سوتێنراوە.
ئێمە لە ئەرکی جیهادی خۆمان تا گەیشتن بە ئازادی، سەربەخۆیی و ڕزگارکردنی تەواوی خاکی کۆماری یەمەن بەردەوام دەبین.
لێدوانەکان