زانیاری_سەربازی: هەلیکۆپتەری جەنگی Mil-24 Hind
هەلیکۆپتەری میل-٢٤ هەلیکۆپتەرێکی فرەکاری قورسە کە توانای هێرشبەری و گواستنەوەی سەربازی هەیە و لە لایەن کۆمپانیای میلی سوڤیەت لە ساڵی ١٩٧٢ـەوە خراوەتە کارەوە.
دیزاینی هەلیکۆپتەری میل-٢٤ زۆر هاوشێوەی هەلیکۆپتەری گواستنەوەی بەناوبانگی میل-١٧ـیە و زۆر بەشی ئەم دوو هەلیکۆپتەرە هاوشێوەی یەکترن و ئەمەش هانی وڵاتانی خاوەن میل-١٧ بۆ بەکارهێنانی میل-٢٤ی داوە؛ بەشێوەیەک کە میل-٢٤ لە لایەن سوپای ٤٨ وڵاتدا بەکار دەهێنرێت.
یەکێک لە تواناکانی میل-٢٤، توانای هەڵگرتنی ٨ کەسە و ئەم تایبەتمەندیەش بە فراوانی لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانی سۆڤیەتەوە لەکاتی جەنگی ئەفغانستاندا بەکارهاتووە.
هەیکەل و پەروانەی ئەم هەلیکۆپتەرە بە تیتانیۆمەوە بۆ بەرگریکردن لە بەرامبەر گوللەی ١٢.٧ میلیمەتری بەهێز کراوە.
بۆ پاراستنی سەرنشینەکان لە گازی (کیمیای، میکرۆبی و ناوەکی)، پەستانی هەوای ناو کابینەکە لە دەرەوە زیاترە و ڕێگە لە هاتنی ئەو گازانە بۆ ناوەوە دەکات.
تایبەتمەندیەکانی هەلیکۆپتەری جەنگی Mil Mi-24
درێژی: ١٧.٥ مەتر
درێژی باڵەکان: ٦.٥ مەتر
بەرزی: ٦.٥ مەتر
کێشی کاتی هەستانەوە: ١٢٠٠٠ کیلۆگرام
بزوێنەر : 2 × TV3-117
زۆرترین خێرایی: ٣٣٥ کیلۆمەتر/کاتژمێر
مەودا: ٤٥٠ کیلۆمەتر
بەرزی فڕین: ٤٩٠٠ مەتر
سەرنشین: تا ٨ کەس
هەڵگرتنی تەقەمەنی: تا ١٥٠٠ کیلۆگرام
چەک: هەموو جۆرە بۆمب و ڕۆکێت و مووشەکێک
دروستکراو: سوڤیەت (ڕوسیا)
لێدوانەکان