دوایین هەواڵەکان لە گرتووخانەی غوێران لە حەسەکە / داعش ڤیدیۆی نوێ بڵاوکردەوە
لە شەشەمین ڕۆژی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان داعش و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گرتووخانەی غوێران و دەوروبەری، ٥٥٠ کەس لە داعشە هەڵاتووەکان خۆیان رادەستی سوریای دیموکرات کردووە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هەسەدە لەگەڵ بچووکردنەوەی بازنەی گەمارۆکان، ٣٠٠ داعشی هەڵاتووی ناچار بە خۆبەدەستەوەدان کرد و بەم شێویە ژمارەی ئەو داعشانەی دەستگیرکراون گەیشتە ٥٥٠ کەس.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هەروەها چوونەتە نێو زیندانی غوێران و ١١ شەرڤانی گەمارۆدراویان رزگار کردووە.
لەلایەکی دیکەوە داعش بانگەشەی کوژرانی ١٢ شەڕڤان و تێکشکاندنی سێ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی کردووە.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوئاهەنگیی کاروباری مرۆیی دەڵێت زیاتر لە ٧٠٠ منداڵ لە نێو گرتووخانەکەدا گیریان خواردووە.
ئیڤا هیندس، گوتەبێژی ئاژانسی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) گوتی، گیرخواردنی ئەو منداڵانە کە ١٠٪یان تەمەنیان ١٥ ساڵ یان کەمترە، جێگەی “نیگەرانیی گەورەیە.”
ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو منداڵانە کەسوکاری چەکدارانی داعشن و پێشتر لەلایەن هەسەدەوە لە شوێنێکی تایبەتی گرتووخانەکەدا دانرابوون، بەڵام دوای دروستبوونی شەڕەکە، ئەو منداڵانە چوونەتە نێو بەشەکانی دیکەی زیندانەکە بۆ لای دایک و باوکیان.
داعش چەند ڤیدیۆیەکی خۆی لە ناو گرتووخانەی غوێران بڵاوکردەوە + ڤیدیۆ
لێدوانەکان