ووردەکاری ئۆپەراسیۆنی “گەردەلوولی یەمەن٢”ی ئەنساروڵڵا

دووشەممە 24 كانونی دووه‌م 2022 - 12:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=6229

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ووردەکاری ئۆپەراسیۆنی “گەردەلوولی یەمەن٢”ی ئەو هێزانە بۆ سەر خاکی ئیمارات و سعودیەی خستە ڕوو.

یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەسەر هێرشەکانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەو هێزانە بۆ سەر ئیمارات و سعودیە ووتی:

«ئەم ئۆپەراسیۆنە لە وەڵامی چڕ بوونەوەی هێرشەکانی هاوپەیمانی” ئەمریکی سعودی ئیماراتی” و تاوانەکانی ئەوان دژی خەڵکی ئێمە ئەنجام دران.

ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی یەمەن٢ قوڵایی خاکی ئیمارات و سعودیەی کردە ئامانج. لەم ئۆپەراسیۆنەدا بنکەی “الظفره” و چەند ئامانجێکی گرنگ لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات بە چەندین موشەکی زولفەقار کرانە ئامانج.
بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەماد٣ هێرش کرایە سەر چەند پێگەیەکی هەستیار و گرنگی دوبەی.

ناوچەی شرورە (لە باشوری سعودیە) بە ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەماد١ و قاصف2k و چەند پێگەیەکی گرنگ و هەستیار لە جیزان و عسیر بە ژمارەیەک موشەکی بالیستی بە وردی کرانە ئامانج.

هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئامادەبوونی خۆیان لە پەرەپێدان بە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ قۆناغی داهاتوو و ڕوبەڕوبوونەوەی هێرشەکانی دوژمن رایدەگەیەنن.
هۆشداری دەدەینە کۆمپانیا بیانیەکان و وەبەرهێنەران لە ئیمارات کە لەو وڵاتە بچوکە بکشێنەوە؛ چونکە ئەم وڵاتە بووەتە وڵاتێکی ناسەقامگیر. ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی تا ئەو کاتەی لەسەر دەستدرێژییەکان و گەمارۆدانی یەمەن بەردەوام بێت، ئامانجی هێرشەکانی ئێمە دەبێت.»

ئەم ئۆپەراسیۆنە، دووەم ئۆپەراسیۆنی موشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئەنساروڵڵا لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوویە بۆ سەر خاکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی. ئەنساروڵڵا لە ئۆپەراسیۆنی “گەردەلوولی یەمەن١”دا هێرشی کردبوو سەر چەند ئامانجێک لە شاری ئەبوزەبی کە بە هۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی گرنگی ئەلمەسفەح کەوتەوە و ٩ کەس کوژران و برینداربوون.

هێرشی موشەکی و درۆنی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە باشوری سعودیە

هێرشی موشەکی ئەنساروڵڵا بۆ سەر ئیمارات + ڤیدیۆ

ئەنساروڵڵا بە درۆن هێرشی کردە سەر پایتەختی ئیمارات

بەیاننامەی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەبارەی هێرشەکەی ئەنساروڵڵا بۆ سەر ئیمارات

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *