هێرشی موشەکی ئەنساروڵڵا بۆ سەر ئیمارات + ڤیدیۆ

دووشەممە 24 كانونی دووه‌م 2022 - 10:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=6216

وەزارەتی بەرگری ئیمارات لە تێکشکاندنی دوو موشەکی ئەنساروڵڵا لە ئاسمانی ئەو وڵاتە هەواڵی دایەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سەرچاوە خۆجێییەکان لە ئیمارات هەواڵی بیستنی چەندین تەقینەوەیان لە ئاسمانی ئەو وڵاتەدا بڵاوکردەوە. بەپێی وەزارەتی بەرگری ئیمارات ئەو تەقینەوانە بەهۆی تێکشکاندنی دوو موشەک لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتەوە بووە. (ڤیدیۆی هاوپێچ). بەپێی زانیارییەکان ئەو هێرشانە تا ئێستا هیچ زیانێکی ماددی و گیانی لێنەکەوتوونەتەوە.

هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش رایگەیاند کە تا چەند کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنە بڵاو دەکاتەوە.

بە دڵنیاییەوە ئەم هێرشەی ئەنساروڵڵا لە وەڵامی بۆردومانەکانی قورسی چەند ڕۆژی ڕابردووی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر شارەکانی سەعدە، ئەلحودەیدە و عمران لە یەمەن ئەنجام دراوە. هێرشەکانی ئەم دواییەی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبووەکان لە یەمەن زیاتر لە ١٠٠ کوژراو و ٣٠٠ برینداری لێکەوتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *