ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی حەشدی شەعبی لە ڕۆژهەڵاتی عێراق
یەکشەممە 23 كانونی دووهم 2022 - 20:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=6205
حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی کێوماڵکردنی پارێزگای دیالە و هەندێک ناوچەی پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدینی رایگەیاند.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای سێ ڕۆژ لە هەڵکوتانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر بارەگای سوپای عێراق لە ڕۆژئاوای ناحیەی عوزێم سەر بە قەزای خاڵس لە پارێزگای دیالە، فەرماندەیی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکە ئەمڕۆ (یەکشەممە) دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە و تێکشکاندنی تیرۆریستان ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەلمەعلوومە، “تالیب موسەوی”، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالە ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە لە چەند تەوەرێکەوە بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە و ئەنجامدانی گەڕانێکی ورد دەستی پێکردووە.
لێدوانەکان