بەیاننامەی ئەنساروڵڵا: ئەمریکا بەرپرسیارە لە هێرشەکەی سەعدە/ ڕێپێوانی ملیۆنان یەمەنی لە دژی ئەو تاوانانە
مەکتەبی سیاسی ئەنساروڵڵای یەمەن بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بە توندی ئیدانە و سەرکۆنەی هێرشە دڕندانەکەی سەعدەی کرد و داگیرکەران لە سەرو هەموویان ئەمریکای بە بەرپرسیار ناو برد.
مەکتەبی سیاسی ئەنساروڵڵای یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو کوشتنە ترسناکە دەکەین کە لەلایەن داگیرکەرانەوە لە دژی زیندانیانی پارێزگای سەعدە ئەنجام دراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەم تاوانە دڕندانە لە تۆماری زنجیرە تاوانەکانی داگیرکەرانەوە زیاد دەکرێت کە بەرامبەر بە گەلی یەمەن ئەنجامیان داوە. ئەم تاوانە تاوانێکی جەنگی دژە مرۆییە و کاردانەوەی بەرامبەری مافێکی ڕەوایە. خوێنی یەمەنییەکان بە بەهایە.
ئەنساروڵڵای یەمەن لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە: ئێمە داگیرکەران و لە سەرو هەموویان ئەمریکای بە بەرپرسیاری ئەم تاوانانە دەزانین. داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆیان جێبەجێ بکەن.
هەر لەم بارەیەوە خەڵکی یەمەن لە ڕێپێوانێکی گەورەدا، ڕۆژی هەینی لە ئیدانەکردنی تاوانەکەی هاوپەیمانی سعودیە لە سەعدە و ئەلحودەیدە، لە شاری سەنعا و شارەکانی دیکەی یەمەن خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی دوایین ئامارەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر بەندیخانەی سەعدەی یەمەن تا ئێستا ٧٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٩٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
بۆردومانی بەندیخانەی سەعدە لەلایەن هاوپەیمانی سعودیەوە + وێنەکان +١٨
لێدوانەکان