ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: یەمەنییەکان دەتوانن ئامانجەکان بە دووری ١٦٠٠ کیلۆمەتر بپێکن

چوارشەممە 19 كانونی دووه‌م 2022 - 22:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=6074

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا لەگەڵ ئاماژەدان بە بەرەوپێشچوونی توانای هێرشبەرانەی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، ڕایگەیاند: لە ئێستادا یەمەنییەکان (ئەنساروڵڵا) دەتوانن هێرش بکەنە سەر ئامانجەکان بە دووری ١٦٠٠ کیلۆمەتر.

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان کە لەلایەن ئیماراتەوە ئەنجام دراوە، لێدوانەکانی شەوی دووشەممەی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە هێرش کردنە سەر چەند ئامانجێک لە ناو ئەبوزەبی بە بەکارهێنانی درۆن و موشەکی باڵدار و بالیستی، پشتڕاست دەکاتەوە.
بەپێی ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن چەند ئامانجێکی لە قووڵایی ناو خاکی سعودیەی کردۆتە ئامانج، هەرچەندە بەرپرسانی سعودیە بانگەشەی تێکشکاندنی ٩ درۆنی ئەنساروڵڵا لە ئاسمانی باشوری ئەو وڵاتەیان کردووە.
ڕۆژنامە ئەمریکییەکە لە راپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندووە: «حووسییەکان لەم چەند ساڵەی دواییدا تواناکانیان بۆ لێدانی ئامانجەکان تا دووری ١٠٠٠ میل (١٦٠٠ کیلۆمەتر) بە ووردی زیاتر، باشتر کردووە.»
ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ ئەوەشی ڕایگەیاندووە: «کاتێک لە ساڵی ٢٠١٤ حووسییەکان کۆنترۆڵی سەنعای پایتەختی یەمەنیان گرتە دەست، توانای سەربازی ئاسایی وەک چەکی سووک، رۆکێت و هاوەن ـیان هەبوو.»

ئەمە لەکاتێکدایە کە یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕۆژی سێشەممە سەبارەت جۆری ئەو موشەک و درۆنانەی کە لە ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی یەمەندا دژ بە ئەبوزەبی بەکارهاتوون، لێدوانێکی بڵاوکردەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند بوو: «لە ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی یەمەندا پاڵاوگەی نەوتی ئەلمەسفەح و فڕۆکەخانەی ئەبوزەبی بە چوار مووشەکی باڵداری قودس٢ کرانە ئامانج. هەروەها موشەکێکی بالیستی زولفەقار فڕۆکەخانەی دوبەی کردە ئامانج.
درۆنی سەماد٣ هەروەها جگە لە ئامانجە ئاماژە پێ کراوەکان، هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک ئامانجی تری هەستیار و گرنگ.»

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *