بۆردومانی سەنعا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە + وێنەکان +١٨

سێشەممە 18 كانونی دووه‌م 2022 - 11:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=6042

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەڕەکی “اللیبی” لە ڕۆژئاوای شاری سەنعا پایتەختی یەمەنیان بۆردومان کرد.

هاوپەیمانی سعودیە هێرشەکەی وەک وەڵامدانەوەیەک بە ئۆپەراسیۆنی ڕۆژی رابردووی ئەنساروڵڵا بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئەبوزەبی و ناوچەی ئەلمەسفەح ناو بردووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی هاوپەیمانی سعودیە پێنج خانوو لە گەڕەکی “اللیبی” وێران کراون، هەروەها بەپێی دوایین ئاماری نەخۆشخانەکانی سەنعا تا ئێستا ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ کەسیش برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *